Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژئاوا لە قامیشلوو، ئاگربەست ڕاگەیێندرا

لە قامیشلوو، ئاگربەست ڕاگەیێندرا

0
942

ڕۆژی کورد: دوای ٣ ڕۆژ شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشیی پ ی د و دەوڵەتی سووریە لە قامیشلوو کە دەگوترێ زیاتر لە ٢٦ کوژراو و چەندین برینداری لێکەوتۆتەوە، هێزی ئاسایشی کوردستانی ڕۆژئاوا لە ڕاگەیێندراوێکدا، هەواڵی ئاگربەست لەگەڵ هیزەکانی حکومەتی سووریە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریەیان ڕاگەیاند.
ئەو ئاگربەستە دۆینێ هەینی ٣ی خاکەلێوە، کات ژمێر سێ و نیو بە کاتی سووریە، دەستی پێکردووە.
زانیارییەکانی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە باس لەوە دەکات کە کوردەکان لەو ناوچانە کە شەڕی لێ هاتۆتە ئاراوە و پێشتر لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی پ ی د لە شاری قامیشلوو دەستی بەسەردا گیرابوو و زیندانی شاریش یەکیک لەو شوێنانە بوو، پاشەکشەیان نەکردووە.
دەگوترێ کە لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا کە شەڕ لە سووریە لە ئارادایە، ئەوە دووهەمین پێکدادانی تووندی نێوان هیزەکانی ئەسەد و هێزە کوردییەکان بووە.
شایانی باسەکە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەریەتی خۆسەری دێموكراتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە لایەک و هێزەكانی ڕێژیمی سووریه لە شاری قامیشلووی ڕۆژئاوای کوردستان ڕووی دا و لە ئەنجام‌دا چەند کەس کوژران و بریندار بوون.
پێشتر لەو بارەوە شەمدین نەبی، لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریه – (ENKS) لە شاری قامیشلووڕایگەیاندبوو کە بەهۆی شەڕەكە ٢ ئاسایشی سەر بە یەپەگە شەهید بوونە و شەش کەسی دیكەش، سێ كارمەندی ئاسایش و سێ هاونیشتمانی مەدەنی برینداربوونە. هەروەها گوتی بەهۆی كەوتنەخوارەوەی دوو گوللە ئار پی جی لە گەراجێكی ئۆتۆمبێل، لاوێک و ژنێک برینداربوونە.
بە پـێی شایەتحاڵەکان شەڕەکە لەوەوە دەسـتیپـێکردووە کە هێزێـکی ڕژێم لەوانەی بە دیفاع وەتەنی دەناسرێن تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێـکی پـۆلیسی هاتوچۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کردووە و پاشان هێزەکانی ئاسایش لە بەرامبەردا چوار ناوچەی شارەکەیان گەمارۆداوە کە هێزەکانی ڕژێمی لێـیە. یەک لەو شوێنانە زیندانی عەلایەیە و ئێسـتا کەوتووەتە ژێر کونترۆڵی هێزە کوردیـیەکانەوە.
دواتر شەڕ گەیشتووەتە ناو بازاڕی شارەکەوە و سەرئەنجام لە لایەن هێزە کوردیـیەکانەوە کۆنترۆڵکراوە.

قەناس بە دەسـتێـکی ڕژێمیش لە مزگەوتێـکی بەرامبەر کۆمەڵە بینای ڕژێم ئەوەی بە (المربع الأمني) ناسراوە تەقەی لە 10 کەسی سیڤیل کردووە و لە ئاکامدا دووانیان پـێوەبوون و گیانیان لەدەسـتدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبانک ناوەندى ئێران زۆر بەتوندى ڕەخنەى لە دیوانى باڵاى ئەمریکا گرت
بابەتی دواترهەشت ئەندامی تری ڕێکخراوی تیرۆریستیی سپای پاسدارانی ئیران لە سووریە کوژران

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان