Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاگربەستێکی ٨ کاتژمێری لە حەلەب ڕاگەیێندرا

ئاگربەستێکی ٨ کاتژمێری لە حەلەب ڕاگەیێندرا

0
1225

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەڕانسە، وەزیری بەرگریی ڕووسیە ڕایگەیاند کە بە مەبەستی بردنە دەری خەڵکی مەدەنی و هەروەها گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤی، لە حەلەب، ئاگربەستێکی ٨ کاتژمێرەیان ڕاگەیاندووە.

ڕۆژی کورد: هەرچەند تا ئێستا داوا چەندپاتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها کۆبوونەوە و دانیشتنی بەردەوامی ئەمریکا و ڕووسیە بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ و پێکهێنانی ئاگربەست، بە ئەنجام نەگەیشتبوو، ئەمڕۆ سێ شەممە 27ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، ڕووسیە و ڕژیمی ئەسەد، ڕایانگەیاند کە بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر، شەڕ ڕادەگیرێ و ئاگربەستە.

سێرگی شویگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە گوتی: “ئەرتەشی ڕووسیە و هێزەکانی ئەسەد، کاتژمێر ٧ بە کاتی گرینویچ، بۆمبارانی سەر باژێڕی حەلەب ڕادەگرن”.

لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیەدا هەروەها هاتووە کە بۆ بردنە دەری خەڵکی مەدەنی لە حەلەب، دوو ڕێگا دەکەنەوە و لەو ڕێکەوتەدا هیچ هێرشێکی سەربازی ئەنجام نادەن.

سێرگی شویگو هەروەگا گوتووشیەتی: “بە مەبەستی ڕاگواستنی خەڵکانی مەدەنی و دەرچوون و ڕۆیشتنی هێزە چەکدارەکان لەو شارەوە بەرەو لای ئدلب، ڕۆژی پێنج شەممە 29ی ڕەزبەرەوە لە کاتژمێر 8 تا 16 بە کاتی سووریە، ئاگربەستێکی تەواو دێتە ئاراوە”.

ڕاگەیاندنی ئەو ئاگربەستە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوە هەواڵیە مافی مرۆڤییەکانی سووریە ڕایانگەیاندووە کە ئەژماری قوربانیەکانی هێرشە هەواییەکانی فڕۆکە شەڕکەرە ڕووسیەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بۆتە ٥٠ کەس”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئالان، ئەو کوڕە کوردەی لە کێبەرکێی چیرۆک لەلایەن ڕێکخراوێکی ئەمریکاییەوە، گەیشتووەتە فیناڵ
بابەتی دواتردووهەمین کۆمپانیای گەورەی موبایلی جیهان، هاوکاری خۆی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئێرانی دەست پێکرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان