سمیناری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و جووڵانەوەی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، بەڕێوەچوو

0
722

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە کوردستانی باشوور، حەسەن شەڕەفی جێگری سكرتێری گشتی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و پەرویز ڕەحیم مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەلاحەدین و ھەروەھا عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دێمۆكراتی كوردستان،  سیمینارێكی ھاوبەشیان لە شاری ھەولێر ساز كرد.

ئەم سمینارە  بە ناونیشانی حیزبی دێموكرات و جووڵانەوەی كورد لە ڕۆژھەلات ساز كرابوو و بە بەشداری بەشێك لە ئەندامانی یەكیتی لاوان و ژنان و خوێندكارانی دیموكراتی كوردستانی ئێران  و ھەوەھا حزب ولایەن سیاسیەكانی پارچەكانی تر بە ڕێوەچوو..

لە سەرەتای سمینارەكە و دوای ڕێزگرتن لە شەھیدانی کورد و کوردستان، حەسەن شەڕەفی بابەتێكی سەبارەت بە حەوجێی دامەزراندنی حزب و خەبات پێشكەشی ئامادە بوان كرد و ھەروەھا تیشكی خستە سەر سیاسەتەكانی حیزب و ئاوڕێكی لە ڕابردوو و دامەزراندنی ئەم حزبە دایەوە و گوتی: “دوای 11 مانگ لە كۆماری كوردستان ئەگەرچی كۆمار نەما بەڵام حیزب ھەر ما و بەردەوام بوو لە خەباتی خۆی و ھەر لەو سەرەتای دامەزراندنی تا كوو ئێستا بەردەوامە و دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و دروشمی ڕووخانی ئەم دەسەڵاتەی ھەڵگرتووە وئامانجی سەرەكیی ئەم حزبەشی وەدیھاتنی مافی كورد و دیموكراسی بۆ ئێرانە”.

شەڕەفی لە بەشێکی تر لە لێدوانەکەیدا گوتی: “ئەگەر لە وڵاتێك دیموكراسی نەبێ، مافی نەتەواتەییش بەدی نایە”.

شەڕەفی لە درێژەی قسەکانیدا، باسی لە سوسیالیزمی دیموكراتیك كرد و ئاماژەی پێدا كە ھەڵگری ئەوەیە ھەم گرنگی بە ژیانی خەڵك دەدات و ھەم بە دابینكردنی ئازادی بۆ خەبات.

جێگری سكرتێری گشتیی حدكا، ئاماژەی بەوە كرد، ھەر حیزب  و لایەنێكی باشووری كوردستان یان ھەر كام لە پارچەكانی تر بیانھەو پەیوەندییان لەگەڵ ئێران ھەبێ زۆر ئاساییە بەڵام بە مەرجێك بەرژەوەندییەكانی كورد لە وڵاتەكە لەبەر چاو بگرێ و بە بەێ دەستێوەردانی كاروباری ناوخۆییان بێ و دەبێ بە جۆرێك ئاگاداری ئەم پەیوەندییانە بن كە ڕێگای گەڕانەوەی ھەبێ..

گرێدانی خەباتی شار و شاخ و ڕاسانی نوێ لە ڕۆژھەلات بابەتی گەرمی ئەم سمینارە بوو كە پەرویز ڕەحیم مامۆستای زانستە سیاسییەكان پێشكەشی ئامادەبوانی كرد و گوتی: “ئەم بزووتنەوەی ئێستا تەنیا خەباتی چەكداری نیە و بە بە بڕوای ئەو، ئەم دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەی شێوازەكانی خەبات لە ھەموو دونیا و بەتایبەت لە ڕۆژھەلات بووە، بۆیە بە جۆرێك گرێدانی خەبات شار و شاخ دەكرێ و ھەموو ئەمانە كاری بۆ دەكرێ و كاری بۆ كراوە و حیزبی دێموكراتی بە نمونە ناو برد كە بە ھاوفكری لەگەڵ كەسانی ئەكادیمی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ ئەو كەسانە و گەیشتنە ئەو ئەنجامە و باشترین شێوازیان ھەڵبژارد، بۆیە كاردانەوەی تووندی لێكەوتەوە و دەنگدانەوە و ڕەنگدانەوەی لێكەوتەوەو ئەمجارە شار دەبێتە چەقی سیاسەت كردن و بەرگری و خەبات.

لە ھەمبەر ڕۆژھەڵاتی كوردستان ئەرك و بەرپرسیاریەتیی پارچەكانی تر دێتە ئاراوە، عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژەی بە خەباتی ھەموو پارچەكان كرد و ڕاشیگەیاند: “ئەگەر دەسەڵاتداران لە لایەكەوە زەفەریان بە كورد گەیاندبێ ئەوا  بڵێسەی شۆڕش لە پارچەیەكی تر پریشكی داوەتەوە”، عەونی ئەوەی بە خاڵی بەھێزی كورد ناوبرد كە ھەموو كات گڕوتینی ھەبووە بۆ خەبات و ئەم كاروانە ڕانەوەستاوە بەڵام بەداخەوە یەكێتیی نەتەوەیی كە گرینگە بۆ ھەر نەتەوەیەك، لە ناو كورددا كەمە و ھەوێنی نەگرتووە و تا ئێستاش ناوچەگەرایی بەسەر بەشێكی زۆر لە كوردەكان لە ھەموو پارچەكان زاڵە.

عەلی عەونی ھەروەھا ئاماژەی بە گرینگیی كۆنگرەی نەتەوەیی كرد كە بە ھۆی چەند لایەنێكی سیاسیی پارچەكانی تر بە تایبەت لایەنەكانی باكور ئەم كۆنگرە نەبەسترا.

دوای پێشكەشكردنی سمینارەكە ئامادەبوان پرسیار و پێشنیارەكانیان خۆیان خستە ڕوو و ھەموویان لە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگیی تاكی كورد، بەتایبەت بۆ بەدیھاتنی خەونی لە مێژینەی كوردان كە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە، كۆك بوون.

13932133_1693126647678684_1114859937_o

13987175_1693126594345356_1699185750_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.