له درێژه‌ی چالاكیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانی تیرۆریستان و ڕێگری كردن له تێكدانی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و بەتایبەتی شاری كه‌ركوك، پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و چاودێری وورد له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، تۆڕێكی تیرۆریستی دەست بەسەر کراون کە ناوەکانیان بە شێوەی خوارەوەیە:
١-تیرۆریست (شاكر نەسرەددین قرش) ناسراوبه (ئەبوو ئوسامە و ئەبوو عوسمان).
٢-تیرۆریست (ئیبراهیم مەحموود ئەسعەد) ناسراو به (ئەبووخەلیل)
٣-تیرۆریست (مەهەند نەسرەددین قرش).
ئه‌م گروپه سه‌ر به (قاتعى دبس)ی سه‌ر به (ویلایه‌تی كه‌ركوك)ی گروپی تیرۆریستی (داعش)ن و پیلانێکیان له به‌ره‌به‌یانی ڕێكه‌وتی (٢٠١٦/٣/١٢) داڕشتووە و هەروەها تیرۆریستەکانیشیان ڕاگواستووە بۆ هێرشیان كردنه سه‌ر باره‌گای لیوای دووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك، بەڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه هه‌ر چوار خۆكوژه‌كان پێش گه‌یشتنیان كوژران.
ئەو کەسانە هه‌روه‌ها چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تریان له سنووری گونده‌كانی ڕۆژئاوای كه‌ركوك و قه‌زای دبس، ئەنجام داوە.