لاوێکی ئیلامیی ئەندامی حەشدی شەعبی لە مووسڵ کوژرا

0
1434

رۆژی کورد: لاوێکی کوردی خەڵکی ئیلام و ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق، کە لەلایەن رژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، لە شەڕەکانی مووسڵدا کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژی کوردی راگەیاند: ئەو ئەندامەی حەشدی شەعبی ناوی “ستار رەزایی” بوو، کە رۆژی چلەی “ئیمام حوسێن” لە شەڕەکانی مووسڵدا کوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، ستار رەزایی سەر بە هۆزی شوهانیی ئیلام بووە، کە لەلایەن قەناس بەدەسەتەکانی داعشەوە پێکراوە.

هەواڵی کوژرانی ئەو ئەندامە ئیلامیەی حەشدی شەعبی لە کاتێکدایە کە رۆژی رابردوو، محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکی دژبە یەکدا، رایگەیاندبوو: “بە هیچ شێوەیەک هیچ هێزێکمان لە شەڕی مووسڵدا نییە”.

سەرچاوەکان لە هەرێمی کوردستان باس لە هەبوونی ٦٠ پلەداری سپای پاسداران لە بەرەکانی شەری مووسڵدا دەکەن، کە فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی‌یان لە ئەستۆیە.

ئەو فەرماندەیەی سپای پاسداران لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی تەسنیمی راگەیاندووە: “لە عیراق، موجاهیدانی عێراقی و حەشدی شەعبی ئەوەنەدە بەهێزن کە پێویستیان بە هێزەکانی ئێران نییە، بەڵام رەنگە چەند موستەشارێک لەوێ هەبن”.

دەگوترێ، سوپای پاسداران لە کوردستانی رۆژهەڵات بەتایبەت لە ناوچە شیعە مەزهەبەکان، بە کەڵک وەرگتن لەهەستی ئایینی خەڵک لاوان بەرەو بەرەکانی شەری مووسڵ هان ئەدا و دەیان لاوی رەوانەی ریزەکانی حەشدی شەعبی کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت