یەکێکی تر لە مۆرەکانی ئیتلاعات لە بۆکان کوژرا

0
713

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد،  لە شاری بۆکان، یەکیێکی تر لە مۆرەکانی ڕژیم لەو شارە کوژرا.

 شه‌وی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌سەر دووشه‌ممه‌، 16/17ی‌ ره‌شه‌مه‌ی‌ 1394ی‌ هه‌تاوی‌، یەکێکی تر لە دەست و پێوەندەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان بە ناوی جه‌لیل ئاشنا، كوڕی‌ سه‌ید محه‌ممه‌د، ده‌كه‌وێـته‌ به‌ر په‌لاماری‌ چه‌كداریی‌ كه‌س یان كه‌سانێكی‌ نه‌ناسراو‌و لە ئەنجامدا ده‌كوژرێ‌.

جەلیل، یەکێ لە  داردەستەکانی ئیتلاعاتی شاری بۆکان ، لات، چەقۆکێش، فرۆشیاری ماددە هۆشبەرەکان، تاوانبار بە دەست درێژی بۆ سەر منداڵان، شەڕکڕ و کۆڵان گر، کە شەوانە لەسەر ڕێگا و بانانان ڕادەوەستا بە زەبری چەقٶ پووڵی لە خەڵکی دەستاند.

 زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە شەوی ڕابردوو ، لە حاڵێکدا لە کووی محەممەدی یەوە دەیویست بەماتۆڕ بە رەو ماڵەکەی لە گەڕەکی نیرووگا بگەڕێتەوە . کەوتە بەر پەلامار و کوژرا .

پێویست بە ئاماژەیە کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی ورمی و بۆکان، چەند کەسی سەر بە ڕژیم کە لەو شارانە خەریکی بلاو کردنەوەی گەندەڵێ و هەروەها سیخوڕی و بڵاو کردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بوو، لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژران کە دەکرێ ئاماژە بە ئەو ناوانە بکەین: حوسێن بێریوان لە دزەی مەرگەوەر کە ١٧ گوللەی لێدرا و کوژرا،  حەسەن بانەیی لە بۆکان و عەبدوڵا داروەند کە لە ڕێگای کۆسە لەگەڵ هاوڕێیەکی تری بە گولە کوژرا.

هەروەها  شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی ٦ی ڕەشەممە هێڕش کراوەتە سەر پایەگای بەسیجی سەرچنار لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان. کە گرووپێکی چەکداری نەهێنی بە ناوی “هەڵۆکانی زاگرۆس” ئەو کارەیان وەئەستۆ گرت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.