سەرجەم سەرنشینەکانی فڕۆکەی فەڕانسە بۆ قاهیرە گیانیان لە دەست داوە

0
612

رۆژی کورد:  بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی فەڕانسە، شەوی ڕابردوو، شەوی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان فرۆکەیەک کە لە پاریسەوە بەرەو قاهیرە دەچوو، لە دەریای مەدیتەرانە کەوتە خوارەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە سەرجەم سەرنشینەکانی ئەو فڕۆکەیە کە 66 کەس بوو  گیانیان لەدەستداوە.

مسافیرەکانی ئەو فڕۆکەیە 30 کەسی میسری و 15 کەسی فەڕەنسەیی بوون کە سەرجەمیان گیانیان لە دەست داوە.


هەر دوو وڵاتی فەڕەنسا و میسر لە هەوڵ دان بۆ دۆزینەوەی پاشماوەی فرۆکەکە.

تا ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە نەزانراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.