جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: تەنیا ٥%ی پەناخوازەکانی ئێران، کێشەی گەڕانەوەیان هەیە

0
600

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەر کرانی تۆڕە سیخوڕییەکانی ڕژیمی ئێران لە دوو وڵاتی ئاڵمان و نۆروێژ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەڵوێستی ناڕاستەوخۆیان گرت.

ڕۆژی کورد: حەسەن قەشقاوی، جێگری کاروباری ئێرانیەکانی وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی کۆماریئیسلامی ئێران دەڵێ تەنیا ٣ تا ٥% پەنابەر و پەناخوازە ئێرانیەکان، ئەندامی ئۆپۆزیسیۆن و دژبەری کۆماری ئیسماین، ئەوانی تر کێشەیەکیان بۆ گەڕانەوە بۆ ئێران نیە و دەتوانن بگەڕێنەوە و ئێمە حەز دەکەین ئەوان بێنەوە و کارئاسانێشیان بۆ دەکەین.

بەپێی قسەکانی ئەو بەرپرسە ئێرانیە تەنیا هەندێک کەسی تایبەت کە کێشەی یاسایی و یان دادوەرییان هەیە کە ئەوەش پەیوەندی بە ئێمەوە وەک وەزارەتی دەرەوە نیە و پەیوەندی بە دەزگاکانی ترەوە هەیە، ناتوانن بگەڕێنەوە ئێران و کێشەیان هەیە.

قەشقاوی هەروەها باس لە حەزی ئێران بۆ گەڕانەوەی پەناخواز و پەنابەرە ئێرانیەکانە و دەڵێ ئێمە حەز ناکەین ئەوان لە کەمپەکان و لەو ژیانە سەختەدا بژین و پێمان خۆشە بگەڕێنەوە ئێران و وەزارەتی دەرەوەش لەو بارەوە لە لایەن نوێنەرایەتییەکانی ئێرانەوە کارئاسانی تەواوی بۆ کردوون.

شایانی ئاماژەیە کە پێشتر هەندێ ڕاپۆرت باسیان لەوە کردبوو کە ئێران و ئوسترالیا خەریکی دان و ستان لەمەڕ ئەو پەناخوازە ئێرانیانەن کە لە پایۆئا  گنیەی نۆ و نائۆرۆ و ئوسترالیا لە بێ چارەنووسیدا وێڵن.
هەڵبەت ئەوە یەکەم جار نیە کە بەرپرسانی ئێرانی باس لە درۆبوونی دۆسیەی پەنخوازە ئێرانیەکان و بێ کێشەیی ئێران لە ڕووی دۆخی ئابووری و مافی مرۆڤەوە دەکەن. پێشتیریش محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی ئێل بی سی ئوسترالیا ، گوتبووی: “پەنابەران سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران درۆ دەکەن و ئێران تەنیا وڵاتی ناوچەیە تێیدا هەڵبژاردن هەیە

جەواد زەریف لەو چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیونیە لە گەڵ کاناڵی ئێل بی سی ئوستراڵیا هەروەها دەڵێت پەنابەران سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران درۆ دەکەن چونکو لە ئێران بۆ هەموو پۆستەکانی وڵات وە ڕێبەریش هەڵبژاردن دەکرێت ئەوکەسانە لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن رێبەری هەڵدەبژێرن.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.