چیرۆکی دڵتەزێنی ڕووداوی هاتووچۆی ئەمڕۆی دیواندەرە-سەقز

0
1313

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ڕێگای دیواندەرە بۆ سەقز لە نزیک گوندی ڕەشیدئاوا، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، کەسێک گیانی لە دەست دا.

بە هۆی پێکدادانی ترۆمبیلێکی بارهەڵگر لەگەڵ پرایدێک، کەسێک گیانی لە دەست دا و پرایدەکەش بە تەواوی لەناو چوو.

لە ناو پرایدەکەدا نامەیەک بیندراوەتەوە کە  تا ڕادەیەکی یەکجار زۆر زیاتر، ئەو ڕووداوەی دڵتەزێن کردووە.

لەو نامەیەدا بە خەتێکی منداڵانە سپاسی براکەی کردووە کە بە ترۆمبیل دەیانباتە دەرەوە.

دەقی نامەکە ئاوا نووسراوە:

“پێشكەش بە محەممەد خدری، برای زۆر خۆشەویست و ئازیزم کە بە ترۆمبیل دەمانباتە دەرەوە”.

بەڵام وادیارە ئەوە دواجار بوو کە براکەی لەگەڵ خۆی و بە ترۆمبیل دەیبردنە دەرەوە و سەفەرێکی بێ گەڕانەوە بوو.

لە ڕێگاکانی کوردستان و بە هۆی ناستانداربوونی ڕێگەو بان و ناستانداربوونی ترۆمبیلەکانی بەرهەمی ئێران، ساڵانە گەلێک ڕووداوی لەو چەشنە دڵتەزێن دێنە ئاراوە کە نە تەنیا هیچ کەس ئامادە نیە وڵامدەر بێ بەڵکو دەنگە ناڕازییەکانیش لە ڕێگای ترساندن و تۆقاندن و هەڕەشە، کپ دەکرێن.

زۆربەی ڕێگاوبانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کاتی شەڕی نێوان ئێران و ئێراق و بۆ ڕاگواستنی هێزی سەربازیی ڕژیمی داگیرکەری ئێران، لێدراون و تا ئێستاش وەک خۆیان ماونەتەوە و ئەنجامیش لەناوچون و سەقەت بوون و ئیفلیج بوونی هاووڵاتیانی کوردە.

14922912_1316299325081594_900540127_o

14858558_1316298528415007_98184864_o

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت