بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی پاسگای سەرای شاری سەقز، ٥ کورد کوژران

0
678

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد ڕۆژیدووشەممە 27ی  بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٥ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە سەقز کوژراون.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد کە بەدواداچوونی وردی بۆ ڕووداوەکە کردووە گوتی دووشەممە 27ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو ترۆمبیلی سەمەند و ٤۰٥ کە باری قاچاقیان پیێ بووە،  لە نزیک ئاوایی “سەرا”ی شاری سەقز لەلایان سەرۆکی پاسگای سەرا بە ناوی “سەید زاهید” کەوتوونەتە بەر دەست ڕێژ.

بە هۆی دەست ڕێژی ئەو سەرۆک پاسگایە، دوو شۆفیری دوو ترۆمبیلەکە  کوژڕاون و بەو هۆیەشەوە ترۆمبیلی وێڵ کە لە دەست شۆفیر دەرچوون و  چەند ترۆمبیلی دیکەش خویان پێداداون.

بە هۆی خۆ پێکدادانی زۆری ئەو دوو ترۆمبیلە شۆفیر کوژراوە و قەرەباڵغی ڕێگاو بان لەو کاتدا  دەدن ئەژمارێکی زۆر بریندرا بوون و لە ئەنجامدا ٣ کەسی تریش کوژراون و گیانیان لە دەست داوە.

شایانی ئاماژەیە کە بە پێی لێدوانی خەڵکی ناوچە، سەرۆکی پاسگای سەرا، “سەید زاهید” ئەویەکەم جاری نیە، بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە ماشێنی کاسبکارانی کورد، نەبێتە هۆکاری کوژرانی کورد و کاسبکارانی کورد.

بەپێی زانیارییەکان سەرۆک پاسگای بەرباس تا ئێستا دوو جاڕی تریشتەقەی لە ماشێنی کاسبکارانی کورد کردووە و بۆتە هۆی کوژرانی ٤ کەسی تر لە کاسبکارانی کورد.

شایانی ئاماژەیە کە ئەوە یەکەم جار نیە کە هێزەکانی ڕژیم لە ناو قەرەباڵغی یان تەنانەت ناو شارەکان و شوێنی پڕهاتووچۆدا تەقە لە ماشێنی کاسبکاران بکەن، ڕووداوی هاوشێوە تا ئێستا لە زۆر شار و شارۆچکەی تری کوردستانی ڕۆژهەڵات وەک سەقز، بۆکان و ڕەبەت و مەریوان، ڕووی داوە.

sera2

sera3

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.