ڕووداوی هاتووچۆ ٥ کوژراوی لێکەوتەوە

0
702

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد لە شاری سنەوە، ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتووچوودا ٥ کەس گیانیان لە دەست داوە.

کات ژمێر ١٧:٣٠ ئەمڕۆ هەینی ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی بە هۆی پێکدادانی ترۆمبیلێکی سواریی پژۆ پارس لەگەڵ ترێلییەک، ٥ کەسی ناو ترۆمبیلی پژۆ پارس گیانیان لە دەست داوە.

ئەو ڕووداوە لە ڕێگای نێوان مەریوان – سنە ڕووی داوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە سنە، ساڵانە دەیان کەس لە ڕێگای سنە – مەریوان دا گیانیان لە دەست دەدەن، ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ستاندارد نەبوونی ئەو ڕێگایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.