چوار کوردی کوردستان خۆرهەڵات لە کوردستانی باکوور، گیانیان لە دەست دا

0
1139

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ٤ کوردی کوردستانی خۆرهەڵات لە گوندی “هێرمی” سەر بە شاری گەوەری پارێزگای هەكاری لە کوردستانی باکوور، بە هۆی ڕووخانی خانوویەک، گیانیان لە دەست داوە و هەروەها چەند کەسی تریش بریندار بوون.

لەو ڕووداوە “ئەمیرخان” یەکێک لە دۆستانی نزیکی حیزبی دێموکرات و سەر بە بنەماڵەیەکی شوڕشگێڕ، “سەعید مەحموودنژاد” کوڕی “مستەفا”، خەڵکی گوندی “گێچێ”سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ‌ گیانی لە دەست دا.

هەروەها کەسێک بە ناوی “سیدار مەحمودنژاد”، كوڕی سەعید، تەمەن ١٣ساڵ و ئەسعەد باوی لە بنەماڵەی ئەمیرخان، لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست داوە.

گوندی هێرمی شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەی دێموكرات لە کات و ساتە دژوارەکاندا بووە.

بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەو کەسانە ئەندام و لایەنگری نزیکی ئەو حیزبە بوون کە لەو ڕووداوەدا گیانیان لە دەست داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.