بە هۆی هێرشی کەسانی نەناسراو ٣ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان بریندار بوون

0
613

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، کەسانێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ترۆمبیلێکی پۆلیس لە باژێڕی مەریوان

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 19ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، چەند کەسی نەناسراو لە ڕێگای نێوان ستادیۆم و گۆڕەپانی بێسارانی،  نارنجەکیان خستۆتە ناو ترۆمبیلی پۆلیسی هاتووچوو.

هەر سێ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کە لە ناو ترۆمبیلەکەدا بوون بە تووندی بریندار بوون و دۆخی ٢ کەسیان زۆر نالەبارە.

دەگوترێ ئەو ترۆمبیلە سەر بە هێزە ئینتزامییەکانی باژێڕی مەریوانە.

تا ئێستا هۆکار و بکەری ئەو هێرشە ناڕوونە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا باژێڕی مەریوان جێگای ناڕەزایەتی بەربەرین و هێمنانەی خەڵک بە پێش پێگرتن بە دووچەرخەسواریی ئافرەتان بووە و بەو بۆنەوە کەمپەین و چالاکیی بەرچاو هاتۆتە ئاراوە.

ئەوە دووهەمین ڕووداوی هاوشێوە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودایە، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، بنکەی پۆلیسی عەلیپووری باژێڕی سەردەشت لە لایەن چەند کەسی نەناسراوەوە بەر پەلامار.

ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.