Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران 2700 کەس لە هێزەکانی ئێران لە سووریە کوژراون/ڕاپۆرت

2700 کەس لە هێزەکانی ئێران لە سووریە کوژراون/ڕاپۆرت

0
1904

ڕۆژی کورد: بەپێی ئامارێک کە کەیهانی لەندەن بڵاوی کردۆتەوە، تا ئێستا ٢٧٠٠ کەس لە هێزەکانی ئێران لە سووریە کوژراون و پێش بینیی ئەوەش دەکرێ تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ڕێژەیە بگاتە ٣ هەزار کەس.

زۆرترین ڕێژەی کوژراوەکان دوای تاران، هی قوم، پارێزگای ئورمیە و باشووری ڕۆژئاوا و ناوچەکانی باکووری ئێران و دوای ئەو هی ناوچەکانی ناوەندی ئێرانە.

نزیک بە 90 مەلا و فەقێ ـی ئێران تا ئەمڕۆ لە سووریە کوژراون. بەرچاوترینی ئەو مەلایانە مەلا محەممەد عەلی قولی زادە، نوێنەری وەلیی فەقێ لە سپای قوم بووە.

بێ لەبەرچاوگرتنی زیانەکانی زانکۆی ئەفسەریی سپای تیرۆریستیی پاسداران، نزیک بە 20 تا 25 لەسەدی کوژراوانی سووریە، خوێندەواریی زانکۆییان هەبووە، نزیک بە ٣٠% دیپڵۆم ـیان بووە و ئەوانەی تریش ژێردیپڵۆم بوون.

10 تا 15 کەس لە کوژراوەکانی ڕژیمی ئێران کە تا ئەمڕۆکە شناسایی کراون، لەدایک بووانی دەیەی ٧٠ی هەتاوی بوون. دەرچووانی زانکۆی پەروەردەی پاسداڕیی ئیمام حوسێن، زیاترین ڕێژەی دەرچوانی زانکۆی کوژراو لە سووریە لە خۆدەگرن.

لە ناو کوژراوانی ئێران لە سووریە، ٥٠ بژاردەی زانکۆیی و خوێندکاری زانکۆ هەبوون. عەلی دەڕاجی، خوێندکاری شەهید بەهەشتی، مستەفا کەریمی کە لە ئەسڵدا ئەفغان ـە و دەرچووی زانکۆی هونەری تارانە، لە ناو ئەو خوێندکارانەدا بوون.

15 خوێندکاری زانکۆی ئازاد تا ئێستا چوونە سووریە و کوژراون.

10 تا 15 کەس لە کوژراوانی ڕژیم لە سووریە لەدایک بووانی دەیەی 70ی هەتاوین، ئەحمەد مەکیان، مەلای لەدایک بووی 1374، خەڵکی ماهشەهر، محەمەدڕەزا دێهقان، خەڵکی تاران و لەدایک بوونی 1374ی هەتاوی، عەباس دانشگەر کە یەکێک لە گەنجترین کوژراوانی سپای تیرۆریستیی ئێرانە لە ناو کوژراوانی ئەو تەمەن دان.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودۆخی زمان و ئەدەبی کوردی لە کرماشان و ئیلام/ وتووێژی ڕاوێژ لەگەڵ مێهدی حەمیدی
بابەتی دواتردژکردەوەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەمەڕ دەستبەسەر کردنی پارلمانتارانی کورد لە باکوور و بێ‌هەڵوێستی لەمەڕ دەستبەسەركراوانی کورد لە ڕۆژهەڵات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان