بنکه‌ی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات تۆپباران کرایەوە

0
1854

روژی کورد: دوابەدوای زیادبوونی ژمارەی پێشـەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات لە ناوخۆی کوردستانی رۆژهەڵات، سوپای تیرۆریستیی پاسداران رژیمی ئێران بە شێویەەکی بەربڵاو دەستی بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کردووە.

بەیانیی ئەمڕۆ ٢٧ی خەرمانان ناچەکانی سەقەر، بەربزین، قوچی ئاجی لە ناوخاکی هەرێمی کوردستان، بۆ چوارەمین جار لەلایەن سوپای تیرۆریستیی پاسدرانەوە تۆپباران کرا.

به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی بەرچاو له‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ ئاواره‌بوون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە تەنیا لە چەند رۆژی رابردوودا مەڕدار و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌ڕابوونه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ش ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئاواره‌ بوونه‌ته‌وه‌.

لە سەرەتای حەفتەی رابردوودا و دوابەدای هێرشی پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات بۆ سەر بنکەیەکی هێزە چەکدارەکانی رژیم لە پیرانشار، ناوچە کوێستانییەکانی لەندی شێخان‌یان لە ناوچەی مهاباد تۆپباران کرد.

پێشتریش دوابەدوای دەستپێکردنی خەباتی پێشمەرگانەی حیزبی دیمۆکرات لە ناوخۆی کوردستان و تێکهەڵچوونی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ تیرۆریستانی سوپای پاسداران، ژمارەیەک لە فەرماندەکان سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆپباران و لەناوبردنی حیزبی دیمۆکراتیان کردبوو.

تۆپبارنی ناوچە سنوورییەکان لە کاتیکدایە کە هەندیک لە سەرچاوەکان باس لە گۆڕینی تاکتیکی بەرگریی هێزە پێشـەرگەی حیزبی دیـۆکرات بۆ هێرش بردن بۆ سەر بنکەکانی رژیم دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت