212 پەندی پێشینیانی کوردی

0
25578

ڕۆژی کورد: ئەو پەندە کوردیانە لە چەند ماڵپەڕ و پەیجی جیاجیا وەرگیراون. بەو هیوایە کە پەند و مەتەڵی ناوچە جیاجیا و زاراوە جیاجیاکانی زمانی کوردیمان بۆ بنێرن و لە داهاتوودا وەک پەرتووک بڵاو بکرێنەوە.

  1. تا گەورە نەڵێ لە ماڵان، چوکە نایڵێ لە بانان
  2. نه‌ ماڵت له‌ خوار ماڵانه‌وه‌ بێت، نه‌ ژنی برای بچوکبه‌
  3. قه‌ل به‌ قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت
  4. چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
  5. بۆ   خۆی  ریشی   نیه  به   کۆسه پێده که نێت
  6. چه‌پڵه  به‌   یه‌ک  ده‌ست (دەستێک)  لێ     نادرێت
  7. ساڵی   خۆش  له  ‌ به‌هاره‌که‌یدا  دیاره
  8. چێشتی خۆش سەرلەنگۆرێوە دیارە
  9. گۆم  تا  قووڵ  بێت  مه‌له‌ی   خۆشه
  10. ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه
  11. له‌ هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
  12. ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بوو هه‌مزاغا نیه‌
  13. نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه‌
  14. خۆت بۆ بۆره‌ سوار بکوژی ، ئه‌ڵێن به‌ ده‌ردی خوا مردووه‌
  15. ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره‌
  16. گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ لە منەتی قەساب باشترە‌
  17. تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
  18. کێ به‌رچاو نه‌گرێ پاشه‌ ڕۆژی خۆی به‌ردی که‌ساسی ئه‌دا له‌ ئه‌نۆی
  19. که‌ زۆر هات قه‌واره‌ به‌تاڵه‌
  20. ماڵ له‌ خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
  21. سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه‌
  22. که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت هەر ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌
  23. سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له‌ سه‌نگی مه‌حه‌که‌
  24. ئاڵتون به‌ محه‌ک. پیاو به‌ ئێشا تاقی ئه‌کرێته‌وه‌
  25. کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ینێ
  26. گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێت‌
  27. به‌رد له‌ جێ ی خۆی سه‌نگینه‌
  28. ئاسنی سارد به‌ فو نه‌رم نابێت
  29. دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی بدروێ
  30. مار ڕقی له‌ سیره‌، سیریش له‌ به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
  31. سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
  32. هه‌موو شتێک به‌ خوێ، خوێش به‌ مانا
  33. جەژن تەواوبوو، کوانو کوێرەوەبوو !
  34. ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
  35. ماست نیه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ دیار بێت
  36. چی بچێنیت ئه‌وه‌ ئه‌دووریته‌وه‌
  37. قەت بەو ئەندازە نەبی دەست بڵاو، لەباخەڵتدا شک نەبەی دراو!
  38. پاره‌ بده‌و مه‌لا له‌ مزگه‌وت ده‌رکه‌‌
  39. ماسی له‌ به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
  40. بوو بە شایی بناویلەییان
  41. شه‌ل نی یه‌ پێ ی شکاوه‌
  42. قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌
  43. تاجی زێڕینە ئەقڵی فریاد ڕەز، بەڵام ناچێتە سەری هەموو کەس !
  44. نە وێ هێلکە روونێ نە وی زەربە قوونێ
  45. مەمشۆ بە گوواوێ، چاکەی دوایەم ناوێ
  46. ئاش له‌ خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک
  47. به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
  48. بوو بە کوردەکەی لە هەردوو جەژنان چوو !
  49. وەک جوویەکەی لە هەر دوو دینان بوو
  50. برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه‌
  51. دار هه‌ڵبڕه‌ سه‌گی دز دیاره‌
  52. دوو پشکه‌ له‌خۆی به‌شکه‌
  53. ڕێوی دەمی نەدەگەیشت ترێی، دەیگوت ترشە
  54. دار بۆ دارتاش، نان بۆ نانەوا
  55. بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
  56. مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
  57. مال  بۆ خۆی  نەبوو  میوانیشی  هاتە   سەر
  58. ماڵ ماڵ نەبوو میوانانیش ڕوویان تێکرد
  59. دێت    و   دەروات   رۆژگار  هەر   دەمێنێت    یادگار
  60. ته‌مه‌ن   میوانی   ئازیزمه    ‌و  خونچه‌ی   ژینم     ئه‌پێچته‌وه
  61. ئه‌وه‌ی   ده‌تگرێنێت  دۆسته  ‌،  ئه‌وه‌ی  که‌ پێت  پێ  ئه‌که‌نێ  دوژمنته‌
  62. دۆست ئەوەیە بتگریێنێ نەک پێت پێبکەنێ
  63. به‌ قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه‌
  64. هه‌ر که‌س به‌ لێفه‌ی خۆی بنوێ
  65. ئەڵێی رێویەکەی قەمچوغەیە
  66. کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه‌
  67. بانێکه‌و دوو هه‌وا
  68. ئاوی پایز بۆ دەمی هەموو کوێرو کەچەڵێک نیە !
  69. به‌ڕه‌ لای ته‌نکیه‌وه‌ ئه‌دڕێ
  70. کونه‌ مشکی لێ بووه‌ به‌ قه‌یسه‌ری
  71. ئەسپی پێشکەشی خۆت باش ئەزانی، ناکرێت تەماشای دەمو ددانی!
  72. گه‌وره‌ ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
  73. کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه‌
  74. کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌
  75. ئه‌وه‌ی که‌ بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
  76. نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
  77. کراسێک بدڕێ بە پیسی، هەزار بدرێ بە پاکی، هەر پیسی
  78. له‌ کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
  79. به‌ری ڕۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێت
  80. دوو گا له‌ دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
  81. ندی و بدی کورێکیان بوو له‌ جیاتی ناوک کێریان بڕی
  82. تف هه‌ڵده‌ ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه‌
  83. کای کۆن به‌با مه‌که‌
  84. هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه‌ گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته‌ بڕانێ
  85. خزمی مه‌ هاته‌ قڕانێ
  86. گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
  87. کەر کەرە، چ قا جلێ وی مەخمەرە
  88. گۆزه‌ی تازه‌ ئاوی خۆشه
  89. ئه‌و ماسته‌ بێ موو نی یه‌
  90. دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
  91. کەلاش بێ و دۆم بۆ کوڕی خۆی بکات
  92. ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
  93. به‌رد تل بده،‌ بێ کار مه‌به‌
  94. دۆم به‌ دانیشتن ماڵی وێرانه
  95. کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که‌ هی خۆت بوو
  96. سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
  97. که‌ری دێزه‌حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کا
  98. مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات
  99. گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌
  100. له‌ ئاوی خووڕ مه‌ترسه‌ له‌ ئاوی مه‌نگ بترسه‌
  101. له‌ بخۆر مه‌ترسه‌ له‌ نه‌خۆر بترسه‌
  102. دوو گا له‌ دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
  103. گایەک لە پای گایەک بکەی یان ڕەنگی دەگرێ یان خووی
  104. هیویا دەرا، خۆلیا سەرا
  105. ده‌ریا به‌ ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
  106. باری که‌ر دایم قورسه
  107. بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌ خه‌سوو تێبگه‌
  108. بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌ خه‌سووگوێت لێ بێ
  109. دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
  110. هه‌موو که‌س له‌ شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه‌
  111. که‌س به‌ دۆی خۆی ناڵێت ترشه
  112. سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
  113. ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
  114. ده‌سته‌ چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌ من مه‌سڕه
  115. مردوو له‌وه‌ پاکتر ناشۆرێت
  116. هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره‌ به‌س ناوی گورگ به‌ده
  117. له‌ ئاش زۆری پێچووه‌، له‌ ڕێگا په‌له‌ په‌لیه‌تی
  118. دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه‌
  119. به‌ردێک  نه‌زان  بیخاته‌ گۆمه‌وه‌  به‌ سه‌د  دانـــــا  ده‌رنایه‌ت
  120. ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ئه‌کێشێت
  121. دار به‌ ته‌وری وت گه‌ر کلکت له‌ خۆم نه‌ بوایه توانای بڕینمت نه‌
  122. ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
  123. بیانووی تڕ نانی جۆیه‌
  124. ئه‌وه‌ی  که‌ بۆ  گوو که‌ر  هه‌ڵ ئه‌که‌وێت  بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
  125. وەک بۆ گووکەر هەڵدەکەوێ بۆ ڕاوکەری هەڵناکەوێ
  126. به‌ختی له‌ هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه‌،ته‌نها له‌ شووتی دا سپی یه‌
  127. سه‌ری له‌ به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه‌
  128. من هه‌ر به‌ پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به‌ پاشوو
  129. له‌ ئاوی خووڕ مه‌ترسه‌ له‌ ئاوی مه‌نگ بترسه
  130. من ئه‌ڵێم نێره‌ ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه‌
  131. که‌ زۆر   هات    قه‌باڵه   ‌‌ به‌تاڵه
  132. ڕێوی به‌ کونا نه‌ ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه‌
  133. که‌ گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به‌ مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
  134. له‌  برسا بمری  له‌ گه‌ڵتا ئه‌گری ، نانت ناداتێ
  135. ڕێوی له‌ کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ڕ ئه‌بێت
  136. که‌ری دێز حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
  137. بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
  138. نان خۆرت بمرێ به‌س مشور خۆرت نه‌مرێ
  139. درۆ  بێ  ده‌سه‌ڵاته ‌ هه‌موو  که‌س   پێی  ئه وێرێ
  140. ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته‌، ئه‌وه‌ی که‌ پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته‌
  141. هەتا مال بخازیت، ل مزگەوتێ حەرامە
  142. ترێ له ‌ داری  باش  و کچ  له‌ دایکی باش هه‌لبژێره
  143. له‌ ده‌ گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
  144. که‌ جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
  145. سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
  146. له‌ ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له‌ ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه‌
  147. نیوەی شۆخی (سوحبەت) ڕاستە
  148. ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌
  149. ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
  150. با له‌ هه‌ر کوێیه‌که‌وه‌ بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
  151. له‌ کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه‌ لێڵی مه‌که‌
  152. دار به‌ ته‌وری ووت گه‌ر کلکت له‌ خۆم نه‌ بوایه توانای بڕینمت نه‌ ده‌بوو
  153. هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
  154. ‌هه‌ر که‌س  ده‌چێته‌  قه‌بری    خۆی
  155. گه‌ر دوعاى که‌ر قبوڵ  بوایه‌ جــۆ ده‌باری
  156. بە قسەی کەرێ، جۆ نابارێ
  157. هێز  له  ‌ یه‌کگرتوویی  و  یه‌کڕیزی    دایه
  158. ده‌وڵه‌مه‌ند پیرۆزت بێت ،فه‌قیر له‌ کوێت بوو؟
  159. سه‌رکه‌وتن   له ‌ ته‌بایی   و    یه‌کگرتووی    دایه
  160. هه‌وڵبده هه‌موو کاتێ دڵ خۆش و ده‌م به‌پیکه‌نین به
  161. ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه‌
  162. سوار تا نه‌گلێ نابێت به‌ سوار
  163. بۆیەت پێ دەڵێم خاڵۆ، چۆلەکانم بۆ بگری
  164. قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
  165. قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه‌
  166. ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
  167. ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
  168. خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
  169. به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
  170. هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره‌ به‌س ناوی گورگ به‌ده‌
  171. بزن هه‌میشه‌ قنگی به‌ ده‌ره‌وه‌ بوو که‌س ناوی نه‌ ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر‌ که‌وت
  172. کردیان به‌ چه‌پڵه‌
  173. ڕاوی ڕێوی بۆ کەوڵەکەیەتی
  174. هه‌زار دۆست، قه‌ت کاری  دوژمنێک  ئه‌نجام  ناده‌ن
  175. مەیمون  بۆ خۆی  نەبوو   سورێژەشی  لێ  هات
  176. ئەوەی  نیە  لە مالان ئاگای نیە لە حاڵان
  177. برادەری      دلسۆز   دەرمانی    ژیانە
  178. سوپاسی سەرەتا مەکە تا کۆتایی
  179. چه‌پڵه‌ به‌ یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
  180. ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره‌ سه‌رت بێته‌ ژان
  181. مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره‌ ده‌بینێت
  182. هه‌ر که‌س ده‌چێته‌ قه‌بری خۆی
  183. ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمە بۆر
  184. بزن بۆ شه‌وێکیش جێگای خۆی خۆش ئه‌کات
  185. کای کۆن به‌با مه‌که
  186. کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
  187. گۆزه‌ی تازه‌  ئاوی  خۆشه
  188. ئه‌و ماسته‌  بێ  موو  نی یه
  189. به‌ری ڕۆژ  به‌  بێژنگ ناگیرێت
  190. هه‌ر دووک    جاشی    ماکه‌رێکن
  191. ئه‌وه‌ی به‌رز  بفڕێت  نزم  ئه‌نیشێته‌وه
  192. ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به‌
  193. که‌چه‌ڵ که‌ ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
  194. ساڵی خۆش له‌ به‌هاره‌که‌یدا دیاره‌
  195. مه‌ستی و ڕاستی
  196. قسه‌ یان له‌ شێت یان له‌ مناڵ
  197. له‌ برسا بمری له‌ گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
  198. گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌
  199. بانگی موحه‌مه‌د به‌ ئاشکرا خۆشه
  200. به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه‌
  201. که‌ره‌ مه‌مره‌ به‌هاره‌ کورتانت بۆ دێت له‌ شاره‌‌
  202. شه‌رعی مار به‌ دار
  203. مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
  204. ده‌وڵه‌مه‌ندی به  ‌دڵه‌  به ‌ ماڵ   نییه
  205. تاخۆت دۆست نه‌بی ، كه‌س نابێ به‌دۆست
  206. ئاغای گوندی رێی به‌ گاوانی گوندی ده‌كه‌وێ
  207. ئاردی بده ‌ ئاردبێژێ  ،  باهه‌ندێكیش  بڕێژێ
  208. ئیشی به ‌پینه  ‌و  په‌ڕۆ   هه‌ر  ده‌گاته‌   نیوه‌ڕۆ
  209. بار به  ‌ لاباران   قه‌ت    ناگاته‌    هه‌واران
  210. ئه‌گه‌ر بووی  به  میر  ، خوا نه‌كه‌ی  له‌ بیر
  211. ئه‌وه‌ی له ‌به‌ر چاوانه‌  ،  له   ‌به‌ر  دڵانه
  212. گه‌وره‌یی به  ‌عه‌قڵه‌  به‌ ساڵ

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت