Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ٢٠ کەس لە نوێنەرانی مەجلیسی ئێران داوای کۆبوونەوەی نائاشکرا لەسەر فڕۆکەکانی ڕووسیە...

٢٠ کەس لە نوێنەرانی مەجلیسی ئێران داوای کۆبوونەوەی نائاشکرا لەسەر فڕۆکەکانی ڕووسیە لە ئێران دەکەن

0
885

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی “ئیلنا”، مەحموود سادقی یەکێک لە نوێنەرانی تاران، 20 کەس لە نوێنەرانی مەجلسی ئێران لە نامەیەکدا داوایان لە لاریجانی، سەرۆکی پارلمانی ئێران کردووە تا کۆبوونەوەیەکی نائاشکرا لەمەڕ باس و لێکدانەوە لەسەر دەرکردنی مۆڵەت بۆ بەکارهێنانی خاکی ئێران لە لایەن ئەرتەشی ڕووسیەوە، بەڕێوە بچێ.

لەو نامەیەدا داوا کرداوە تا لەو کۆبوونەوەیەدا، بەرپرسانی پەیوەندیدار ئامادە ببن.

ناوبراو گوتیشی لەوانەیە ئەو کۆبوونەوەیە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێ.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جێگیربوونی فڕۆکە سەربازییەکانی ڕووسیە لە فڕۆکەخانەی هەمەدان کە دەگوترێ بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەودای فڕینیانە بۆ لێدان لە بنکەی دژبەرانی ئەسەد لە سووریە، نوێنەری ئیسلام ئابادی غەرب و داڵاهۆ لە پارلمانی ئێران، دژکردەوەی نیشان دا و بەپێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی ئێرانی زانی.

حیشمەتووڵا فەلاحەت پیشە، لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ڕۆژی چوارشەممە 27ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاویی مەجلیس، جێگیربوونی فڕۆکە ڕووسیەکان لە پایەگای هەمەدانی بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی ئێران زانی و گوتی: “جێگیربوونی فڕۆکە شەڕکەرە ڕووسیەکان لە پایەگای هەوایی شەهید نۆژەی هەمەدان، بەپێچەوانەی ئەسڵی ١٤٦ـی یاسای بنەڕەتیە کە تێیدا جێگیربوونی فڕۆکەی بیانی تەنانەت ئەگەر بۆ مەبەستی ئاشتیخوازانەش، ڕێگەپێنەدراوە”.

.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو28ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی هێرشی داعشەکانی ئێران بۆ سەر خەڵک و خاکی کوردستان
بابەتی دواتربەرپرسێکی پلە باڵای چینی بە مەبەستی پشتگیری لە ئەسەد، سەردانی سووریەی کردووە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان