کارگەکانی شیشە ئاماری تووشبوانی ماددەی هۆشبەری گەیاندە ٢٠ هەزار کەس

0
1848
ڕۆژی کورد: بەرپرسێکی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران ئاماری زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسی تووشیبووی بە ماددەی هۆشبەرەکان ڕاگەیاندووەو چالاکانی سیاسی کوردستان بوونی ئەو ژمارەیە لە تووشبوان بە ئاکامی سیاسەتی ڕژیم بۆ تووش کردنی لاوان بە ماددە هۆشبەرەکان لەقەڵەم دەدەن.
لێپرسراوانی دەزگای بەرنگاربوونەوە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکانی ڕژیم لە کوردستان ڕایگەیاند، ٢٠ هەزار کەسی تووشبوو بە ماددەی هۆشبەر لە پارێزگەی سنەدا بوونیان هەیە.
سەلیم کەریمی،  وێڕای هاوئاهەنگیی ستادی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان  ئاماژەی به بوونی هەزاران کەسی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان کرد کە لەسەدا ٧٠ی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ئەو کەسانەوە ڕوو دەدەن.
ئەو لێپرسراوەی ڕژیمی ئیسلامی ئێران گوتوشیەتی: “٤٥٠ جۆر ماددەی هۆشبەری پیشەیی نوێ هاتوونەتە بازاڕەوە و لاوان و مێرمنداڵان و بنەماڵەکانی گیرۆدەی خۆی کردووە.
بانگەشەی ئەو بەرپرسەی ڕژیم لە کاتێکدایە کە سوپای پاسدارانی ڕژیم زیاتر لە ٣٠٠ بنکەی بەرهەمهێنانی شیشەی لە شاری سەردەشت و بە دەیان کارگەی دیکەی لە شاری دیواندەرە ئاوا کردووە.
ڕۆژی کورد لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ناسنامە‌ی کەسانی سەربە سوپای پاسدارانی بڵاو کردەوە کە بە پشتیوانیی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە، بنکەکانی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەریان لە کوردستان ئاوا کردووە.
بوونی ئەو ژمارەیە لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ماددەی شیشە لە شارەکانی سەردەشت و دیواندەرە، شنۆ و مهاباد، سەرەڕای تۆمار کردنی سکاڵا لەلایەن هاووڵاتییانەوە، بەڵام هەتا ئێستاش ڕۆژانە هەزاران کیلۆ ماددەی شیشە ڕەوانەی شارەکانی کوردستان دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت