دوو کرێکاری پترۆشیمی ـی ئیلام بە هۆی کەوتە خوار لە بەرزاییەوە، گیانیان لە دەست داوە

0
705

ڕۆژی کورد: لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا دوو کرێکاری پترۆشیمی ـی ئیلام بە هۆی کەوتنە خوار لە بەرزایی و نەبوونی کەرستەی پاراستنی پێویست گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی موکریان، ڕێکەوتی یازدەی بانەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی دا، کرێکاری ئیلامی بە ناوی مورادجان قوبادی لە داربەستەکانی پترۆشیمی ـی ئیلام و لە کاتی جێ گۆڕکێ لەسەر تیری ئاسۆیی چیمەنتۆیی کە پاناییەکەی ٧٠ سانتی میتر بووە، لە بەرزاییەکی ١٠ میتری کە وتۆتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە.

لە ڕێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ، واتا ڕۆژێک دوای ئەو ڕووداوە، یارمەتیدەری جۆشکاری پترۆشیمی بە ناوی عەلی کازمی لە کاتی ئەنجام دانی کاردا کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە.

شایانی ئاماژەیە بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئێران، ساڵانە نزیک بە ٢٢ هەزار ڕووداوی کار دێتە ئاراوە کە ١٥ هەزاریان پەیوەندی بە کرێکارەکانی بەشی بیناسازیەوە هەیە و ڕۆژانە مامناوەند، ٥ کەس لە ئێران بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست دەدەن.

پێویست بە ئاماژەیە کە لە ئێراندا بەتایبەتی کرێکارانی بیناسازی هیچ چەشنە خزمەتگوزاریەکی یاسایی و بیمەی فەرمیان نیە مەگەر ئەوەی کە خۆیان تێچووی بیمە بدەن و لە هەمان کاتێشدا لە کاتی کۆچ کردنیان دەوڵەت هیچ بەرپرسیارەتیەکی لە هەمبەر بنەماڵەکانیان نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت