دوو هاونیشتمانیی تر دەستبەسەر کران

0
661

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان، لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاونیشتمانیانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەلآت، دوو هاونیشتیمانیی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر کراون.

ڕەسووڵ خزری و ئامانج فەتحی، دوو هاوونیشتمانیی شاری سەقز لە ماوەی دوو ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە ٣٠ و ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان ـی ڕاگەیاندووە کە ڕەسووڵ خزری ڕٶژی پێنج شەممە ٣١ی پووشپەڕ و ئامانج فەتحی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ـی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی دەستبەسەر کراون.

ڕەسووڵ خزری، کوڕی مستەفا، تەمەن ٢٩ ساڵان و  خەڵکی شاری سەقز کە سەرقاڵی کاری بیناسازیە و پێشتریش لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا ٢ جار بەتاوانی هەبوونی پەیوەندی بە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم دەستبەسەر کراوە و لە ئەنجامدا بە دانانی بارمتە ئازاد بووە.

ئامانج فەتحی، کوڕی فەتحوڵا، خەڵکی سەقز و تەمەن ٢٨ ساڵانە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و دۆخی جەستەیی و دەروونیی ئەو دوو کەسە لەبەردەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت