ڕژیمی ئێران چاوەکەی تری زیندانییەک بەتێزاو کوێر دەکات

0
657

ڕۆژی کورد: بە بڕیاری دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە حەوتوویداهاتوودا بڕیارە زیندانییەکی ئێرانی چاوێکی دیکەشی بە تێزاو کوێر بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “جام جم” کەسێکی ئێرانی بەناوی “موجتەبا ساحلی” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری “قوم”، کە بەهۆی تێزاو پژاندنەوە هەردوو چاوی شۆفیر تاکسییەکی کوێر کردبوو، دەزگای قەزایی ئێران حوکمی کوێر کردنی هەر دووچاوی ئەو تۆمەتبارەی لە ساڵی ٨٩ی هاتاوی دا دەکرد.

چاوی چەپی ئەو تۆمەتبارە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەمەی ٩٣،  لە تۆڵەی کوێر کردنی ئەو ووشۆفیر تاکسییەدا بە بڕیاری دەزگای قەزایی کوێر کرابوو.

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەش کردووە، ئەو تۆمەتبارە مۆڵەتی بۆ دادندرابوو کە دیە و تێچووی دەواو ودەرمانی شۆفیر تاکسییەکە قەرەبوو بکاتەوە، بەڵام بەهۆی بێ توانایی ماددی بڕیاری کوێر کردنی چاوەکانی جێبەجێ کراوە.

 پێشتر ئەو شۆفیر تاکسییە ڕایگەیاندبوو: “گەلاوێژی سالی ٨٨ ی هەتاوی، خەریکی کار کردن بە تاکسییەکەم بووم، لە پڕێکدا دوو کەسی ماتۆڕ سوار پێشیان پێ گرتم و تێزاویان  بە دم و چاومدا کرد کە هەست دەکەم دەستی ژنەکەی خۆمی تێدا بێت”.

تۆمەتبارەکەش دوای دەستبەسەر کرانی، دانی بەوەدا نابوو کە لەلایەن دوو ژنەوە ڕاسپێردراوە، کە تێزاو بە دەموچاوی ئەو شۆفیر تاکسییە دابکات.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، مانگی ڕەشەمەی ٩٣ی هەتاوی دوای کوێر کرانی چاوی چەپەی ئەو تۆمەتبارە، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ئەو تۆمەتبارە بە قەرەبووکردنەوە و دانی دیە و هەروەها کوێر کردنی هەر دووچاوی و ١٠ سال زیندانیی تەعزیری حوکم دراوە.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها حوکمی تۆڵە کردنەوەی لە ناو یاسا دادوەرییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێراندا بە نموونەی حوکمێکی ستەمکارانە لەقەڵەم دابوو.

ڕەها بەحرەینی ژنە چالاکی مافی مرۆڤ لە بەرەبەری دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاندبوو: “تۆڵە کردنەوە و کوێر کردن بە تێزاو، پەڕاندنی دەست و لاق، بەردباران و قامچی لێدان نیشانەی زەقی بێ حورمەتیی لێپرسراوانی ئێرانی بە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە”.

ئەو ئەندامەی لێبوردنی نیونەتەوەیی گوتبووشی: ” لێپرسراوانی ئێرانی، پلانی لەسێدرارە دانی سامان نەسیم، زیندانیی سیاسیی تەمەن ژێر ١٨ ساڵیان لە دەست دایە و پێشتریش ٦ هاووڵاتیی سوننە مەزهەبیان بە حوکمێکی نادادپەروەرانە لەسێدارە دا و ئێستاش خەریکی بەڕێوە بردنی حوکمێکی ترسناک و تۆقێنەردان”.

چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕایانگەیاندووە: “دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران ماوەی ٣٧ ساڵە کۆڵێک حوکمی وەکوو لەسێدارەدان لەبەر چاوی خەڵک، بڕینی دەست و لاق و قامەکانی دەست، لە خاچدان بۆ ماوەی ٣ رۆژ، بەردباران و ڕەجم کردن و کوێر کردنی زیندانیان لە وڵاتی ئێراندا بەڕێوە دەبات، بەڵام ئاماری تاوانکاری و کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبن و لێپرسراوانی ڕژیمی ئێران پێداگری لەسەر بەڕێوە بردی ئەو سیاسەتە شکست خواردووەیان دەکەنەوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.