Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران تەقینەوەی کەپسوولی گاز، کوژران و برینداربوون ٥ کرێکاری کوردی لێکەوتەوە

تەقینەوەی کەپسوولی گاز، کوژران و برینداربوون ٥ کرێکاری کوردی لێکەوتەوە

0
1288

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ ڕۆژی شه‌ممه 8ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1395ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی کەپسولی گاز لە نێو کرێکارانی کورد لە تاکستان، منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵان گیانی لەدەست دا و ٥ کەسی تریش بریندار بوون.

ئەو کرێکارە کوردانە خەڵکی گوندی سوێناس ـی سه‌ر به باژێڕی مه‌هاباد و سنجوێی ناوچەی ئالانی سەردەشت ـن کە بە هۆی نەبوونی کار لە کوردستان، ڕوویان کردۆتە باژێڕی تاکستان.

‎ناوی بریندارەکان بریتییە لە: حوسێن عوسمانی وکامیل عوسمانی، شەرمین و ئەسرین شێخەنەژاد.

شەرمین و ئەسرین ژن خوشکی کامیل عوسمانی و خەڵکی گوندی سنجوێی ناوچەی ئالانی سەردەشتن.

حوسێن کە دەم و چاوی سووتاوە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە دەرکەوتووە.

هەروەها کامیل عوسمانی و خێزانەکەی و ئەسرین و شەرمین ئەمڕۆ شەممە نەشتەرگەرییان بۆ کردوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ڕەجایی شاری قەزوێن ـن.

ئەو کرێکارە کوردانە لەو سەرمای پاییزەدا بە هۆی ناچاری لە ژێر خانووی سەربە کارتۆن داپۆشراودا ژیاون و ئەوەش وایکردووە ڕێژەی خەسارەکان لە کاتیتەقینەوەکەدا زیاتر بووە.

بێکاری و نەبوونی پیشەسازی لە کوردستان و کوژران لە کاتی کۆڵبەریدا وایکردووە بەشێکی زۆر لە خەڵکی کوردستانی خۆرهەڵات بۆ کاروکاسبی ڕوو لە شوێنەکانی تری ئێران بکەن و کارگەلی سەختو تاقەت پرووکێنی وەک کورەخانە و بژاری سێو و چەوەندەر و …تاد بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومامۆستا هێدی، شاعیری سەوداسەری ئازادی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا
بابەتی دواترژنە وەرزشوانێکی هیندی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر داپۆشەی زۆرەملی، نەچو بۆ تاران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان