ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ هەینی ٧ی خەزەڵوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، وەزارەتی بەرگریی تورکیە دەرکرانی ٤٦ۆ کەس لە کادرەکانی ئەرتەشی تورکیەی بە هۆی تێوەگلان لە کودەتا، ڕاگەیاند.
لە تویتێکدا کە وەزارەتی دیفاعی تورکیە بڵاوی کردۆتەوە گوتراوە: “195 کەسیان ئەندامی ئەرتەش و ١٥٨ کەسیشیان چەکدار بوون و لە ئەرتەش و هێزی زەریایی دەرکراون”.
تا ئێستا 4243 کەس لە ئەندامانی وەزارەتی بەرگری و ئەرتەشی تورکیە بە هۆی تێوەگلان لە کودەتای بێ ئاکامی تورکیە، دەرکراون.
لەلایەکی ترەوە هەواڵدەریی ئاناتۆلی ڕایگەنادووە کە ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی وڵاتی تورکیە، ١٥٣ کەس لە ئەندامانی ژاندارمێری و ١١٢ کەس لە گاردی قەراغ ئاوی، دەکردووە.
لەلایەکی ترەوە، شەوی چوارشەممەی ئەو حەوتوویە، دوو شارەوانی باژێڕی دیاربەکر بەتاوانی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، لەلایەن ئاسایشی تورکەوە، دەستبەسەر کراون.