Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا یاساغ کردنی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێرانی پەسەند کرد

مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا یاساغ کردنی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێرانی پەسەند کرد

0
1122
Members of the House of Representatives of the 111th Congress, accompanied by family members and guests, are sworn in in the House Chamber on Capitol Hill in Washington. (AP Photo/Pablo Martinez Monsivais)

ڕۆژی کورد: مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، ڕۆژی پێنج شەممە 27ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، ڕەشنووسێکی پەسند کرد کە بەپێی ئەو ڕەشنووسە، فرۆشتنی فڕۆکەی نەفەرهەڵگر بە ئێران، یاساغ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی ئاسۆشتێدپرێس، ئەو ڕەشنووسە بە 243 دەنگی ئەرێ لە هەمبەر 174 دەنگی نەرێ، پەسند کراوە و بەو پێیە وەزارەتی خەزێنەی ئمەیکا ناچارکراوە تا خۆ لە دەرکردنی مۆڵەر بۆ بانکە ئەمریکاییەکان بۆ ئاڵوگۆڕی دارایی پەیوەندیدار بە فرۆشی فڕۆکەی نەفەرهەرڵگر بە ئێران، ببوێرێ.

ئەو پەسندکراوەی مەجلیسی نوێنەران جۆرێک بڕیارە لە هەمبەر بڕیاری دەوڵەتی ئۆباما لە بواری دەرکردنی مۆڵەتی فرۆشتنی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئایرباس و بوئینگ بە ئێران.

بڕیار وابوو کۆمپانیای ئایرباس 118 فڕۆکە بە بایەخی 25 میلیارد دۆلار بە ئێران بفرۆشێت کە دواتر تاران ئەو ڕێژەیەی بۆ ١١٢ فڕۆکە دابەزاند.

بوئینگیش هەواڵی هەناردەکردنی 80 فڕۆکەی بە بایەخی 17 میلیارد و 600 میلیۆن دۆلار بۆ ئێرانی بڵاو کردبۆوە.

کۆماریخوازەکان دەڵێن ئەو فڕۆکانە بڕیارە بە وڵاتێک بفرۆشترێن کە پشتیوانی ژومارە یەکی تیرۆریزم لە جیهانە و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە تاقیکردنەوەی موشەکی بالستیک، دەخاتە ژێر پێی.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاش گوتوویەتی کە ئەو مۆڵەتانەی کە بۆ کۆمپانیاکانی بوئینگ و ئایرباس دەرکراون “یەکجار دۆخێکی توندیان تێدا ڕەچاو کراوە بۆ ئەوەی کە دڵنیا ببینەوە ئەو فڕۆکانە کە بە ئێران دەفرۆشترێن تەنیا لە بواری بازرگانییەوە دەبێ و ناتواندرێ بە تەشکیلاتێکی نەهێنی بفرۆشترێ یان ڕابگواسترێ”.

پیتێڕ ڕاسکام، نوێنەری کۆماریخوازی ئیلی نوێ، فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێرانی بە “ئابڕووچوون” ناو بردووە و بە توندی ڕەخنەی لە فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران گرتووە و دەڵێ: “ئێمە گەرەکمانە دڵنیا ببینەوە لەوەی کە سیستەمی دارایی ئەمریکا لەو مامەڵەیەدا بەشدار نیە، دەمانهەوێ دڵنیا ببینەوە کە باجدەرە ئەمریکاییەکان هیچ یارمەتییەک بەو مامەڵەیە ناکەن”.

دێمومکراتەکان ئەو پەسەندکراوە نوێیەی کۆماریخوازەکانیان بە کردەوەیەکی نوێ بۆ بردنە ژێرپرسیاری ڕێکەوتتنامەی ناوکی و بڕواپێکراویی ئوباما ناو بردووە و تا ئێستاش دیار نیە سەنای ئەمریکا کە لە ژێر دەسەڵاتی کۆماریخوازەکان دایە چ دژکردەوەیەکی لە هەمبەر پەسەندکراوە نوێیەی مەجلیسی نوێنەران دەبێ”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونوێنەرانی پارلمانی بریتانیا داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر لەسێدارەدان لە ئێران دەکەن
بابەتی دواترکۆماری ئیسلامی هێمای توندوتیژیی دەوڵەتی دژ بە ژنان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان