Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم 13 کەس لە ناو ئاگردا سووتان

بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم 13 کەس لە ناو ئاگردا سووتان

0
2836

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری بەشی فارسیی ڕۆژی کورد، بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە 8ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، لە دوو ڕێیانی گیدبەست-سەراوان ـی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی لقی میرسادی هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداڕان لە ترۆمبیلێک، 13 کەس لە ناو ئاگردا بوون بە خەڵووز.

بەپێی ئەو زانیارییانە، هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداڕان، لە دوو ڕێیانی گیدبەست-سەراوان، تەقەیان لە دوو ترۆمبیلی هەڵگری 10 گەنجی ئەفغانی کردووە و لە ئەنجامدا 13 کەس بوون بە قوربانی و سووتاون.

3 کەس لە کوژراوەکانی ئەو تەقە کردنە، هاووڵاتیانی بەلووچن. دەگوترێ هێزەکانی ڕژیم دوای تەقەکردن و ئاگرگرتنی ترۆمبیلەکە، شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.

کۆتایی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵیش دوو هاووڵاتیی بەلووچی خەڵکی سەرباز، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی لقی میرسادی هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداڕان و دواتر لێکدانی ترۆمبیلەکانیان و وەرگەڕانیان، لە ناو ئاگردا سووتان.

لە ماوەی ٣٧ ساڵی ڕابردوو و دوای هاتنە سەر کاری ڕژیم، شارۆمەندانی ئاسایی کورد و بەلووچ، بە شێوەیەکی سیستماتیک و ئامانجدار، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران، کوژراون بەڵام تەنیا بۆ یەک جاریش،بکوژ و هۆکارەکانی، لێپرسینەوەیان لێنەکراوە و دادگایی نەکراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناڕەزایەتییەکانی کوردستانی باشوور و شرۆڤەی ڕۆژی کورد
بابەتی دواترکێشەکانی نێوان تورکیە و ڕووسە لەسەر سووریە هەروا بەردەوامە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان