ڕۆژی کورد: ناوەندی ڕۆژی کورد کە ناوەندێکی کوردییە و بنکە سەرەکییەکەی لە وڵاتی فەڕانسهیە و لە ئێستاشدا لە هەوڵی دانانی بنکە لە چەند وڵاتێکی جیهان دایه و خاوەنی چەندین ماڵپەڕ لە بواری جیاجیای وەک مافی مرۆڤ، مافی ژنان، ژینگه پارێزی و په‌نابه‌ری و هه‌روه‌ها هەواڵەکانی کوردستان و جیهان جیا لە زمانی کوردی بە چەند زمانی تری وەک ئینگلیسی، فه‌ڕانسه‌وی ، ئاڵمانی، بەلووچی، عەڕەبی، فارسی و تورکی و نۆروێژی و هەروەها بە زاراوەی کوردیی کرمانجی ڕووماڵ ده‌كا، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ئه‌و ناوه‌نده بە هەوڵ و ماندووبوون و ماندوونەناسیی دەستەی بەڕێوەبەری و ستافی ڕۆژنامەوانی وتەکنیکیی لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی باشوور و وڵاتانی تری جیهان، تا ئێستا توانیویەتی لە بوارە جیاجیاکانی ڕاگەیاندن و پێدانی زانیاری بە کوردستانیان و بەتایبەتی کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، وەک پێشەنگی ڕۆژنامەگەری و هەواڵدەری لە کوردستانی خۆرهەڵات، پلەی یەکەم بۆخۆی مسۆگەر بکات.
لە بەرەبەری نزیک بوونەوە لە ساڵوەگەڕی ئەو ناوەندە کە بێ گومان لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی “ڕۆژی کورد”ـی سەردەمی سمکۆی نەمر، باوکی ناسیۆنالیزمی هاوچەرخی کورد، دامەزراوە، بەراوردێکمان لە نێوان سه‌رجه‌م ماڵپەڕی حیزبەکانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، ناوەندگەلی مافی مرۆڤ و چەند ماڵپەڕێکی چالاک لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەنجام داوە، هەڵبەت بەو پێیە کە ڕووگەی سەرەکیی خەباتی ناوەندی ڕۆژی کورد و ماڵپەڕەکانی سەر بەو ناوەندە، کوردستانی خۆرهەڵاتە، بەراوردکارییەکەمان تەنیا لەو بازنەیەدا ئەنجام داوە.ئه‌و به‌راورد كاریه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئه‌لێكسا كه تایبه‌ته به ئاست و ڕێژه‌ی خوێنه‌رانی هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كانی جیهان ئه‌نجام دراوه.
ماڵپەڕی alexa.com کە لە ئاستی جیهانیدا بۆ پلەبەندیی ماڵپەڕەکانی هەموو جیهان کەلکی لێ وردەگیرێ، شوێن و رێژەی سەردان و پلەبەندیی هەموو ماڵپەڕەکان لە نێوان ١٤ ملیۆن ماڵپەڕدا دیاری دەکات، کە بەو پێیە ماڵپەری رۆژی کورد بە بەروارد لەگەڵ سەرجەم ماڵپەڕەکانی دیکەی رۆژهەڵات زۆرترین خوینەری هەیە. بەهۆی بوونی سیستمی بەربەست و فیلترینگی ماڵپەڕەکان لەلایەن حکوموەتی ئێرانەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەردەنگی ماڵپەڕەکانی دژبەری رژیمی ئێران لە سیستمی فیلتێرشکێن و گۆڕتینی IP برۆزێرەکانیان بۆ وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکایی کەڵک وەردەگرن، بۆیە کەمترین ئاستی خوێنەر لە ناوخۆی کوردستانی رۆژهەڵاتدا تۆمار دەکات.
بێ گومان بوونی میدیا و ڕاگەیاندنی کارامە بەتایبەت بۆ نەتەوەیەکی مافخوراوی وەک کورد بەتایبەتیتر لە کوردستانی بندەست و بێ پشتیوانی خۆرهەڵات، هەم پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە وهەم ئاواتێکی لەمێژینەیە و هەمیش بەداخەوە، کەلێن و خەسارێکی گەورەیە، هیوا دەخوازین ئەو بەراوردکارییە تەنیا ببێتە هۆکارێک بۆ بەخۆداچوونەوەی میدیا و ڕاگەیاندنە کوردییەکانی کوردستانی خۆرهەڵات بەتایبەت میدیا حیزبییەکان کە چاوی خەڵک و ئاسۆی ئازادی، لەوانە.
هەر لێرەشدا بە پێویستی دەزانین وەک ناوەندی ڕۆژی کورد، سپاسی خۆمان بۆ سەرجەم ڕۆژنامەوانان، هاوکاران و بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە لە ناوخۆ و سەرەڕای هەموو گوشار، زۆری و مەترسییەک بەردەوام سینگیان کردۆتە قەڵغان و هاوکاریی شەوانەڕۆژییان لەگەڵ ڕۆژی کورد، لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان، بەردەوام بووە و هەیە. هەروەها دەستی هاوکاری بۆ لای سەرجەم لایەن و تاکێکی کوردستان درێژ دەکەین و بە ئامێزی گەرمەوە، چاوەڕوانی هاوکاری و پشتگیریی مادی و مەعنەویی هەموو لایەکین.
ڕۆژی كورد جارێكی دیكه پێداگری ده‌كاته‌وه كه ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆیه و سه‌ر به هیچ حیزب و لایه‌نێك نییه و هه‌موو ئازادیخوازانی ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌ستیی كوردستان به دۆست و هاوڕێ و هاوكاری خۆی ده‌زانێ و دژ به هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان چالاكی ده‌كا ، ڕۆژی كورد ماڵێكه بۆ سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان و به تایبه‌تی سه‌رجه‌م بیر و هزر و ئازادیخوازانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات .
ئه‌نجامی بهراوردكارییهكیهی ماڵپه‌ڕی ئالێكسا به پێی ڕێژه‌ی خوێنه‌ر و بینه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه :
ڕۆژی كورد له پله‌ی یه‌كه‌م دایه و دواتر ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیای سه‌ر به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له پله‌ی دووهه‌م و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شی كوردیه‌كه‌ی پله‌ی سێهه‌می به ده‌سته‌وه‌یه ماڵپه‌ڕی كوردپا له پله‌ی چواره‌م ، ئێن ئێن ئێس ڕۆژی نزیك له په‌كه‌كه له پله‌ی پێنجه‌م وماڵپه‌ڕی كوردستان و كوردی سه‌ر به حیزبی دێموكراتی كوردستان له پله‌ی شه‌شه‌م دایه، ناوی ماڵپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ش به پێی پله و ئاستی خوێنه‌رانیان به‌م چه‌شنه‌یه :
پله‌ی حه‌وته‌م : كه‌مپه‌ینی داكۆكی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی ، پله‌ی هه‌شته‌م :ماف نیوز ، پله‌ی نۆیه‌م :پێشمه‌رگه‌كان ، پله‌ی ده‌یه‌م: ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات و دواتریش ماڵپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ش به شێوه‌ی ڕیزبه‌ند به‌م شێوه‌یه‌ن: ماڵپه‌ڕی مافی مرۆڤیی هه‌نگاو ، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ، پژاك ، ڕۆژهه‌ڵات تایمز، كانون مدافعان حقوق بشر كردستان ، پارتی ئازادیی کوردستان ، یاری كورد، گیاڕه‌نگ ، کۆمەڵە، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، هه‌ڵۆی كوردستان، یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان، بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان، ڕێكخراوی خه‌ڵكی كوردی كورمانجی خوراسان، سازمانى خەباتی كوردستانی ئێران، پارتی لیبراڵ دێموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی دێموكراتی كوردستان، ڕێكخراوی خه‌باتی شۆڕشگێڕی كوردستان.
له ژێره‌وه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن به كرته كردن له سه‌ر لینكه‌كان ئه‌نجامه‌كان ببینن.
ڕۆژی كورد
ئاستی ماڵپه‌ڕی ڕۆژی كورد له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ئاستی ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیا له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
ده‌نگی ئه‌مریكا
ئاستی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
كوردپا
ئاستی ماڵپه‌ڕی كوردپا له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
ئێن ئێن ئێس رۆژ
ئاستی ماڵپه‌ڕی ڕۆژ له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
حیزبی دێموكراتی كوردستان
ئاستی ماڵپه‌ڕی كوردستان و كورد له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
كه‌مپه‌ینی داكۆكی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ئاستی ماڵپه‌ڕ له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
ماف نیوز
ئاستی ماڵپه‌ڕی ماف نیوز له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
پێشمه‌رگه‌كان
ئاستی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كان له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات
ئاستی ماڵپه‌ڕی ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
ماڵپه‌ڕی مافی مرۆڤیی هه‌نگاو
ئاستی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پژاك
ئاستی ماڵپه‌ڕی پژاك له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
ڕۆژهه‌ڵات تایمز
ئاستی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات تایمز له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
كانون مدافعان حقوق بشر كردستان
ئاستی ماڵپه‌ڕی كانون مدافعان حقوق بشر له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
پارتی ئازادیی کوردستان
ئاستی ماڵپه‌ڕی پاك له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
یاری كورد
ئاستی ماڵپه‌ڕی یاری كورد له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
گیاڕه‌نگ
ئاستی ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
کۆمەڵە، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
ئاستی ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمۆنیستی ئێران له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
ئاستی ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
هه‌ڵۆی كوردستان
ئاستی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی كوردستان له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان
ئاستی ماڵپه‌ڕی یه‌كێتی شۆڕشگێرانی كوردستان له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان
ئاستی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
ڕێكخراوی خه‌ڵكی كوردی كورمانجی خوراسان
سازمانى خەباتی كوردستانی ئێران
ئاستی ماڵپه‌ڕی سازمانى خەباتی كوردستانی ئێران له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
پارتی لیبراڵ دێموكراتی كوردستان
ئاستی ماڵپه‌ڕی پارتی لیبراڵ دێموكراتی كوردستان له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
یه‌كێتیی دێموكراتی كوردستان
ئاستی ماڵپه‌ڕی یه‌كێتیی دێموكراتی كوردستان له ئاستی جیهانیدا به پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا
ڕێكخراوی خه‌باتی شۆڕشگێڕی كوردستان
http://www.alexa.com/pro/tagcoverage?sid=270801&site=rojikurd.net