کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ١٣ کەس لە سێ تەقینەوە لە بەغدا

0
893

لە سێ تەقینەوەی جیاجیا لە ئێراق، لانیکەم ٢ کەس کوژران و ١٢ کەسیش بریندار بوون.

ڕۆژی کورد: بەهۆی تەقینەوەیەک لە ڕێگایکاروانی زیارەتکەرانی ئیمامانی شیعە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، لانیکەم ٥ کەس بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “شەرقولئەوسەت”، سەعد مەعن، وتەبێژی فەرماندەیی عەمەلیاتی بەغدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی تەقینەوەی بۆمب لە بەغدا باسی لە کوژرانی کەسێک و بریندار بوونی ٣ کەسی تر کردووە و گوتوویەتی: “بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناوچەی ئەلعەبیدی کە لە باکووری ڕٶژهەڵاتی بەغدا هەڵکەوتووە، کەسێک کوژراوە و ٣ کەسی تریش بریندار بوون”.

ئەو تەقینەوە بە هۆی ترۆمبیلێکی مین ڕێژ کراو لە ڕێگای “محەممەد ئەلقاسم” لە نزیکی بەغدا، ڕووی داوە.

سەعد مەعن هەروەها باسی لە تەقینەوەیەکی تر لە ناوچەی “ئەلشەعب”ـی بەغدا کردووە و گوتوویەتی لەو تەقینەوەدا لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون.

پێدەچێ بە هۆی سەردانی لایەنگران و ڕێڕەوانی ئیمامانی شیعە، بەتایبەتی لە ئێرانەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، تەقینەوەکانی ئێراق زێدەتر ببن و دەکرێ چاوەڕوانی ڕێژەیەکی بەرچاو کوژراو و بریندار لەو تەقینەوانەدا بین.

بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاندووە ١ ملیۆن زیارەتکەری ئێرانی بەرەو نەجەف و کەربەلا و بە مەبەستی سەردانی گۆڕی ئیمامانی شیعە و بەشداری لە چلەی ئیمان حوسێن، بەرەو بەغدا وەڕێکەوتوون.

هاوکات دەگوترێ نزیک بە ٦٥ کەس لەو ئێرانییانەی کە بێ مۆڵەت و هەبوونی پاسپۆرت و بە ڕێگای نایاسایی پەڕیوەی دیوی ئێراق بوون، لە لایەن پۆلیسی ئێراقەوە دەست بەسەر و زیندانی کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت