ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، هێزەکانی سووریای دێموکراتیک کە پێکهاتووە لە گریلای یەپەگە و چەکداری عەڕەب و مەسیحی، لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەریدا، هێرشی خۆیان بۆ سەر ڕەقا بە مەبەستی ئەستاندنەوەی ئەو شارە لە دەست داعش ـیان ڕاگەیاند.
هێزەکانی سوریای دێموکراتیک لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانیانەوە پشطیوانیان لێدەکرێت.
فەرماندەی ئەو هێزانە لە باژێڕی عەین عیسا، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، گوتی ئەو عەمەلیاتە لەژێر ناوی “فراتی بە گوڕ” و بە مەبەستی دەرکردنی داعش لە ڕەقا، بەڕێوە دەچێت.
هێرش بۆ سەر داعش لە ڕەقا لەلایەن هێزەکانی سووریای دێموکراتیک، لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێ کە شەڕێکی چڕ لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەرتەشی عێراق بە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە موسڵ لە ئارا دایە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە ٣٠ هەزار کەو لەو عەمەلیاتەدا بەشدارن.