خوێنەری هێژا
بابەتی بەردەستت، یەکێکی ترە لە زنجیرە وتووێژەکانی گەورەژووری ڕاوێژ لە ڕایەڵەی تلێگرام کە لە سەر بابەتی “پەیوەندیی نێوان یەکێتی و ئێران و دەرەنجامەکانی” لە ڕێکەوتی ١٦ و ١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی بە پێشکەشکاریی “هێدی کامەرانیپوور”، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی گەورەژووری ڕاوێژ، لەگەڵ “ساماڵ سەدباری”، ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد، ئەنجام دراوە.

ڕاوێژ: بەڕای بەڕێزت بە گشتی چ پێوەرێک بۆ پەیوەندیی حیزبە کوردییەکان لەگەڵ ڕژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان هەیە؟ ئایا بە گشتی دەبێ پەیوەندییان هەبێ یان نا؟
سەدباری: بێگومان هه‌ڵكه‌وته‌ی جوغرافیایی و ژیۆپۆلیتیكی كوردستان وایكردووه كه كوردستان ناوچه‌یه‌كی داخراو بێت له نێوان ئه‌و چوار دەوڵەتهی كوردی به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه و ئەمه‌ش كوردی ناچار كردووه كه هه‌ندێك جار به دوور له ویستی خۆی پێوەندی هه‌بێت و پێوەندییهكهیش یان تاکەکەسی بووه و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی داگیركه‌ری به‌شێكی دیكه‌ی كوردستان، یان حزبی بووه و به هۆیئهوهی كورد قه‌واره‌یه‌كی سیاسی خۆی نه‌بووه، نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویستیه‌كی دیپلۆماسی پێوەندییهكانی به شێوەیه‌كی هاوسه‌نگ به‌رێته پێش و سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ر پێوەندی پێویستییەک بووبێت ئه‌وه ئه‌و زه‌رووره‌ته زۆر جار به زیانی كوردی بەشێکی دیكه‌ی كوردستان ته‌واو بووه و سه‌ره‌نجام ناكۆكیی نه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌م هێناوه، به‌داخه‌وه و بەڵام لەگەڵ ئه‌مه‌شدا دیسانه‌وه پێوەندی شتێکی ئاساییه به‌و مه‌رجه‌ی زیانه‌كانی له‌و به‌شه‌ی پێوەندی پێوە ده‌كرێت به لانیكهمی خۆی بگه‌یه‌نرێت یان باشتره بڵێین له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و به‌شه‌یه دیكه‌ی كوردستان نه‌بێت.

ڕاوێژ: ئێستا کە دەبینین حیزبە کوردییەکان بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون ، هەر کامیان لەگەڵ لانیکەم دەوڵەتێکی داگیرکەر پێوەندییان هەیە و بە کەوتنە ناو بەرە دیارە جیهانییەکاندا سروشتییە کە پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئەو بەرەیەدا پێک‌بێنن .گەلۆ حیزبە کوردییەکان توانیویانە بەشێوەی دروست و بە لەبەرچاو گرتنی پڕەنسیبی پێوەندی و دیپلۆماسی پێوەندیی لەگەڵ وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستاندا دروست بکەن؟!
سەدباری: به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست نه‌بووه و نه‌توانراوه دیپڵۆماسیه‌تی ئه‌حزابی كوردی لەگەڵ دەوڵەتێكی دیكه‌ی داگیركه‌ری به‌شه‌كه‌ی تری كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی به‌رامبه‌ر بێت و ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی حاكم و مه‌حكومی به‌رهه‌م هێناوه، بەڵام لانیكه‌م لەگەڵ ئه‌وه‌شدا هەندێک پێوەندی زه‌رووره‌تی هه‌یه و هەندێکیشی به تایبه‌تی له شێوەی وتوێژو و ڕۆژهڤهكاندا به‌ده‌ره له ئه‌وه‌ی پێویسته ببێت و دەوڵەتانی داگیركه‌ر داوای پوانی زیاتریان له لایەنێكی كوردی كردووه به دژی بەشێکی دیكه‌ی كوردستان، به‌ڵی ڕابهشكاری هه‌یه به‌داخه‌وه.
ڕاوێژ: ڕەوتی ناسیۆنالیزمی کوردی بە هەبوونی پێوەندیی حیزبە کوردییەکان لەگەڵ وڵاتانی داگیرکەر، چ خەسارێکی بەر کەووتووە؟! گەلۆ نەتەوەی کورد لەو پێوەندییانە هیچ دەستکەوتێکی ئەرێنیی بووە؟!
سەدباری: خۆی له بنەڕەتدا ناسیۆنالیزمی كورد ناسیۆنالیزمێكی پژرپژر بووه و له‌و كاته‌دا بژاردە ئاماده‌ی شۆڕش بووه، جه‌ماوه‌ر ئاماده نه‌بووه و له‌وكاته‌دا جه‌ماوه‌ر ئاماده‌ی شۆڕش بووه، نوخبه (بژاردە) ئاماده نه‌بووه و ئه‌مه‌ش زۆرێک له شۆڕشه‌كانی كوردی كه بنه‌مای ناسیۆنالیستیان هه‌بووه له بواری ناخوییەوە تووشی شكست كردووه. به‌ڵێ خه‌ساره‌تی هه‌بووه به‌تایبه‌تی كاتیك چه‌پ دەبێته گوتاری تا ڕاده‌یه‌ك دیار له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كوردستاندا و ئه‌مه‌یش دابه‌شكارییه‌كی ناوخۆیی دروست كردووه تا سه‌ر ئاستی تاقی كردنه‌وه‌ی خه‌ته‌رێك به ناوی شەڕی ناوخۆ.
ڕاوێژ: پێوەندیی حیزبە کوردییەکان لەگەڵ دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان لێکەوتەی دابەشبوون بەسەر دوو بەرە جیهانییەکەیە. دەشێ پێوەندیی حیزبە کوردییەکان لەگەڵ دەوڵەتە داگیرکەرەکان وەکوو پێوەندییەکی ناچاری وەسف بکەین؟! کەوابوو چ ڕێسا و پڕەنسیبێک دەبێ لەو پێوەندییانەدا ڕەچاو بکرێن؟!
سەدباری: پێویسته هه‌ر پێوەندییهك هه‌بێت له‌سه‌ر بنەمای دراوسێ بوون بێت و به‌ده‌ر بێت له داسه‌پاندنی بڕیاراتی وه‌ستاندنی بزاڤی بەشێکی كوردستان له پێناو به‌شه‌كه‌ی دیكه هه‌رچه‌نده ئێمەی ڕۆژهەڵاتی باجی گه‌وره‌مان له‌و پێناوه‌دا داوه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌حزابی كوردی پێویسته له‌و ڕاستییه تێبگەن كه داگیركه‌رانی كوردستان چه‌ندیان به‌ده‌مه‌وه بده‌ی هێندەی دیكه و زیاتریش داوای دژایه‌تیی لایەنێكی دیكه له بەشێکی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن بەڵام ده‌كرێ هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان داگیركه‌رانی كوردستان و ئه‌حزابی به‌شه‌كان دروست بکرێت كه لانیكه‌م زیانی ستراتیژیك به بەشێکی دیكه‌ی كوردستان و بزاڤه‌كه‌ی نه‌گه‌یه‌نیت.
ڕاوێژ: کە باسی پێوەندیی حیزبە کوردییەکان لەگەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان دەکرێت؛ پێوەندیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ڕژیمی تاران، پێوەندیی پارتی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ تورکیە، پەکەکە لەگەڵ ڕژیمی تاران و دەمیشق و بەغداد و هەروەها پێوەندیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ڕژیمی سەدام حسێن ، چەند نموونەیەکی بەرچاون ئەو پێوەندییانە بە کورتی چۆن هەڵدەسەنگێنن و خاڵە لاواز و ئەرێنییەکانیان چێە؟
سەدباری: هەر کەس لە باشوور بژیت ده‌بینیت زۆرێک له كالاكانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خەڵک له ئێرانه‌وه دێنه باشوور، لەگەڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێم نا‌توانیت ڕووبه‌روی كۆماری ئیسلامی ببێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌ك نموونه دێنمه‌وه. هه‌موو دەوڵەتانی ناوچه‌كه دژی كۆماری ئیسلامی یه‌كیان گرتووه كه عهڕەبستان سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كات، هیشنا ناتوانن كۆماری ئیسلامی بوه‌ستێنن، چونکە كۆماری ئیسلامی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی شەڕی ئیدیۆلۆژیكی شیعه‌ی سیاسی دژی سووننه ده‌كات به سیاسی و غهیرهسیاسیهوه و تا ئێستاش توانیوه‌یه‌تی ئه‌و شەڕه به تێچوویه‌كی ئابووری زۆره‌وه به‌ڕێوه ببات، بەڵام نه‌توانراوه به‌ری پێ بگیردرێت كه‌واته حكومه‌تی هه‌رێمیش ناتوانێت به‌ر به كۆماری ئیسلامی و هەوڵه خراپه‌كارییه‌كانی بگرێت، دوو شت ده‌توانێت ڕێ له كۆماری ئیسلامی بگرێت. جه‌بهه‌ی ناوخۆیی، لەگەڵ ویستنی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئاسایشی وزه‌ی جیهانی. هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه حكومه‌تی هه‌رێم ناچار بێت به جۆرێك له جۆره‌كان ڕایكێشیت لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی فارس كه به‌داخه‌وه زۆر جار زیانی كوردی ڕۆژهەڵاتیشی تێدابووه. پێم وایه حكومه‌تی هه‌رێم دۆستی ئێران بێت یان نا، كۆماری ئیسلامی فارس له دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌رێم و كوردی هه‌ر چوار پارچه به گشتی درێغی ناكات.
ڕاوێژ: مژاری ئەمشەومان، مژارێکی تایبەت بە پێوەندیی نێوان یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانە، پێوەندییەک کە لەلایەن چالاکانی کوردەوە قێزەوەن وەسف دەکرێت و ئەو چالاکە کوردانەی ناچار کردووە کە چیدیکە لە نووسینەکانیاندا نیشتمانی بوون نیسبەت نەدەن بە یەکیەتییەوە. ئێوە ئەو پێوەندییە بەشێوەی تایبەت چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
سەدباری: باشتره بڵێن ئایا پێوەندی نێوان یەکێتی و كۆماری ئیسلامی پێوەندییه‌كی ته‌ندروسته یان نا؟
به ڕای من مادام حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه و خاوه‌نی ڕێکخراوە و بنکەی شەرعی ویاسایی خۆیه‌تی و ده‌توانرێت له ڕێگای فه‌رمانگه‌ی پێوەندییهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه به‌ڕێز فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسیه‌تی پێویسته پێوەندی فه‌رمی هه‌بێت لەگەڵ دەوڵەتانی ده‌وروبه‌ری كوردستان و ئه‌م بابه‌ته ده‌توانیت لایەنێکی یاسایی هه‌بێت و له‌سه‌ر بونیادێكی ڕه‌فتاری هاوسه‌نگی به‌رامبه‌ر ده‌توانیت ته‌ندروست بێت، جگه له‌وه پێوەندی ئه‌حزاب جا چ یه‌كێتی بێت یان هه‌ر حیزبێكی دیكه ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو و جێگای په‌سه‌ندی كوردستانیان و پاریزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بێت وه‌كپێویست. شه‌ڕی قیزه‌ونی ناوخۆ له باشووری كوردستان زۆر شتی خراپی به‌سه‌ر دۆخسی سیاسی باشووری كوردستاندا سه‌پاند، یه‌ك له‌وانه ڕاكێشانی سوپای بیگانه بوو بۆ ناو ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كه دوژمنت دێنمه سه‌ر ئه‌گه‌ر به مه‌یلی من سیاسه‌ت نه‌كه‌یت یا پێملیی ویسته حیزبیه‌كانی من نه‌بێت هه‌ر ئه‌و دیبلۆماسیه ناهاوسه‌نگه‌ی لی شین دەبێت كه ئێستا لەگەڵ ئێران بوونی هه‌یه و سه‌ره‌نجامه‌كه‌شی پێش هه‌موو كه‌س به داخه‌وه به زیانی یەکێتی ته‌واو دەبێت چونكه ناکرێت تۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی 15 ملیۆنی له ڕۆژهەڵاتی كوردستان له‌به‌ر چاو نه‌گریت و به ویستی كورت بینانه‌وه پێوەندی ناسالم بگریت و ئه‌مه ئه‌و حیزبه تووشی ههلدیرانی سیاسی ده‌كات.
ڕاوێژ: پێوەندیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ تاران، تاوەکوو ئێستا هیچ خزمەتێکی بە دۆزی ڕەوای کورد لەو بەشەی نیشتماندا کە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەو داگیر کراوە، کردووە؟!
سەدباری: نه‌خیر ئه‌و پێوەندییه ئه‌گه‌ر له لایه‌ن یەکێتیشهوه هەوڵ درابێت له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێه‌تی بێت ئه‌وه به داخه‌وه نیه‌تی كۆماریپهت و سیداره بۆ سه‌پاندنی هیژموونی خۆی بووه له‌سه‌ر باشووری كوردستان و ڕیگرتن له پرۆژه‌ی ڕیفراندۆم و زۆر پرسی دیكه.
ڕاوێژ: پێتان وانیە کە یەکیەتی نیشتمانی و پەکەکە تا ئاستێكی زۆر بەرچاو لە پێوەندیی لەگەڵ تاران‌دا چوونەتە پێش کە چیدیکە ڕێگای گەڕانەوەیان نەماوە؟!
سەدباری: به نیسبه‌ت یەکێتییه‌وه دیاره بابه‌ته‌كه چییه و چۆنه، بەڵام به نیسبه‌ت په‌كه‌وه پێویسته ڕوون قسه بكه‌ین. به داخه‌وه پارتی كریكارانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بونیاده كار ده‌كات، هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كریته قوربانی باكوور و باكوریش ده‌كریته قوربانی په‌كه‌كه و په‌كه‌كه‌ش ده‌كریته قوربانیكۆنسهی سه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌كه و له‌ویشدا هه‌مووان گویرایه‌لی سیساهمی مودیریه‌تی سانترالیستی ویشكی په‌كه‌كه‌ن. سه‌ره‌نجامه‌كه‌شی كه‌م وینایی و دیار نه‌مانی ئه‌خلاقی سیاسیه كه په‌كه‌كه به سیاسه‌تیكی ناروونه‌وه دریژه‌ی ده‌دات و ناشكری بلێین كه كۆماری ئیسلامی دهخیلنییه له هەندێک پرسدا
بۆ وێنە کوردەکان، له باكووری كوردستان توانیان هه‌شتا كورسی بینن بۆ په‌رله‌مان ئه‌وكات ئه‌كه‌په مه‌منون بوو حكومه‌تیان لەگەڵ دروست بكه‌ن و ده‌كرا بوعدی مه‌ده‌نی و پهرلهمانتاریسم له توركییهدا بکرێته ڕیرهویك بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كان.
بەڵام من هه‌ر ئه‌و كاتیش له پۆستیكی خۆم له فه‌یسبووك نووسیم په‌كه‌كه ڕیگه به هه‌ده‌په نادات به‌رنامه‌كانی به‌ریته پێش و سه‌ره‌نجام تیكه‌ل بوون به پرۆسه‌ی سیاسی له توركیا له لایه‌ن كورده‌وه شکست دێنێت، ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ ده‌یبینین به‌ره‌نجامی سه‌ركێشیی په‌كه‌كه بوو كه ئۆردوغانی به‌ره‌و فاشیزم ڕ‌اكێشا تا ئاستێك ناچار ببێت لەگەڵ فاشیستیكی وه‌ك باخچه‌لی كۆببێته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر قڕكردنی سیاسیانەی هه‌ده‌په، ئه‌م سیاسه‌ته هەڵەی په‌كه‌كه، كۆماری ئیسلامی دنه ده‌ری بوو و ئێستا به جۆریك له گرژهنه ده‌رچووه كه چاك بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئه‌سته‌مه، كه‌واته په‌كه‌كه له هەندێک تاكتیكی خۆیدا سه‌ربه‌خۆیی سیاسی خۆی له ده‌ست داوه و تووشی هەڵەی محاسباتی بووه
له‌و دابه‌شكارییه نوێیه‌ی کە له جیهاندا دروست بووه، په‌یه‌ده و په‌كه‌كه و یەکێتی و گۆڕان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌ره‌ی ڕووسیا و ئێرانیان پێوە دیاره و میژووش شاهیده ڕووسیا ڕووی له هه‌ر وڵات و شوێنێك كردبێت تا ئێستا جگه له به‌دبه‌ختی و ڕۆژڕه‌شی بۆ گه‌لانی ئەو وڵاتانە هیچی تری پێ نه‌بووه و نابێت و كۆماری كوردستان، سۆڤیه‌ت ڕوخاندی كه سۆڤیه‌ت هه‌مان ڕووسیای ئێستایه. به‌م پێیه نه پێوەندی یەکێتی پێوەندییه‌كی سه‌ركه‌وتووه و نه په‌كه‌كه‌ش حیزبێكی ئه‌خلاقییه.
هاوڕێیەک دەپرسێت: پێوەندیەکانی نێوان ئێران و یەکێتی لە سەردەمی دەستەڵاتداریی مام جەلال باشتر بووە یان لە ئێستەدا کە جێگرەکانی لە هاتووچۆ دان؟
سەدباری: له هه‌ر دوو قۆناخ‌دا بۆ ئێمەی ڕۆژهەڵاتی هه‌ر زیانبار بوون، ئه‌گه‌ر له بیرتان بێت جه‌نابی مام جه‌لال له په‌رله‌مانی ئێران فه‌رمووی به كوشتی دوو پاسدار شۆڕش ناکرێت. به‌داخه‌وه له سه‌رده‌می دەسەڵاتداریی جه‌نابیاندا ئێران پاسداری هێنایه سه‌ر كۆیه ئێستاش ده‌بینین ئێرانی هیژموونی ته‌واوی هه‌یه له عیراق و ناوچه‌ی سلیمانی ته‌نها شوێنیك ئێران و پرۆژه‌ی ئێران هیژموونی نه‌بێت تییدا له عیراق هەوڵیر و دههۆكه، موسلیش ده‌ستی ئێرانی عه‌جه‌می تیدایه. به كۆی گشتی ئێران پرۆژه‌ی به لوبنانیزه كردنی باشووری كوردستانی هه‌یه و باشترین ناوچه‌ش بۆ چوونه ناو ئه‌و ده‌روازه‌یه ناوچه‌ی سلیمانی بووه
بەڵام دەبێت له بیرمان بێت ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هه‌رگیز حه‌ز به‌وه ناكه‌ن ئێران ده‌ستی بكه‌ویته باشووری كوردستان به جۆریك حیزبولایهكی لوبنانی دیكه دروست ببێت، دوای شەڕی داعش له هیژموونی ئێران ده‌دریت له عیراقدا مالیكی لادەبات، پاشان كوردستان كه‌وتوته بازنه‌ی هێلی سووره‌وه
ئه‌و بازنه‌یه پیی ده‌وتری ناوچه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئاسایشی جیهانی باشووری كوردستان یه‌كیكه له چه‌قی ئه‌و ناوچانه و هیلی سورره ئه‌گه‌ر وا نه‌با ئێستا باشووری كوردستان هیچسهرهرییهكی نه‌ده‌ما.
پرسیاری هاوڕێیەک:بۆچی پ د ک تورکیای وارد خاکی کوردستان کردوەلەحاڵێکا ئەبینێ چی لە گەلی کورد لە باکور ئەکا؟ دووهەم پرسیارم ئەوەیە بۆچی پاک وەک حزبێکی ڕۆژهەڵات ئەچێتە ژێر دەستی پ د ک لەحاڵێکا ازانێ کە خیانەتی کردوە؟
سەدباری: من ئاگام لێ نییه پهارتی شتی وای كردبێت، نازانم مه‌به‌ستی ئه‌و هێزه‌یه له باشیكه ئه‌وه به ئاگاداری‌و ڕیكه‌وتنی دەوڵەتی عیراق هاتووه بەڵام عه‌بادی له‌به‌ر ڕای گشتی شیعه‌كان ناویریت بلیت خۆمان هێناومانه چونكه بالی مالیكی كیشه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن و مه‌سه‌له‌ی موسلی پی ده‌خه‌نه ڕۆژهڤیلهدهست دانی سه‌روه‌ری عیراق، ئه‌وه له حالیكدایه عیراقی عه‌ڕه‌بی سه‌روه‌ری نه‌ماوه
هێزێكی دیكه‌یش هه‌یه له پاریزگایدهۆكله پرۆتۆكۆلی سه‌رده‌می به‌عسدا ئه‌وه ئه‌نجام دراوه وا بزانم له بامهرنییه و ناتۆش ئاگاداری ئه‌وه‌یه.
ڕاوێژ: دوکتور قاسملوو دەیفەرموو لە پەیوەندیی نێوان هەر حیزبێکی پارچەیەکی کوردستان لەگەڵ ڕژیمی داگیرکەری پارچەکەی تر، دەبێ دوو مەرج لەبەرچاو بگیردرێ
یەک: ئەوەندە نەچنە پێش کە نەتوانن پاشگەز ببنەوە و بگەڕێنەوە دوایە
دوو: ئەو پەیوەندییە لەسەر حیسابی کوردی پارچەکانی تر نەبێ
پرسیار ئەوەیە: پێتان وا نیە حیزبەکانی باکوور و باشوور بەپانەوە و لە تەواوی مێژووی خۆیاندا، ئەو دوو ئەسڵەیان خستۆتە ژێر پێ و بۆیەش کوردی خۆرهەڵات هەمێشە بۆتە قوربانی؟
سەدباری: به‌داخه‌وه ئه‌وه ڕاسته پێوەندی كوردان هه‌ر له سه‌رده‌می میرنشینه‌كانه‌وه وا بووه میری قلانه شوێن دوژمنی هێناوه‌ته سه‌ر میری شوێنیكی دیكه، ئه‌م سیاسه‌ته هەڵە هه‌بووه و هه‌رگیز پاساو هەڵگر نییه، هه‌موو ئه‌حزابی كوردی كه‌م و زۆر هەڵەیان هه‌یه له‌و بواره‌دا،. بەڵام پێوەندیی پارتی كه باشتره بلیم ئه‌و حكومه‌ته‌ی پارتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات لەگەڵ توركیادا پێوەندییه‌كی ئابوورییه.
له ئێستادا كه‌متر سیاسیه و بوعدی كردنه‌وه‌ی ده‌ریچه‌یه‌كی ئابووری هه‌یه بۆ باشووری كوردستان و هه‌نارده‌ی نه‌وت، به نیسبه‌ت ئێمەی ڕۆژهەڵاته‌وه پێوەندی باشوور و توركیا هیچ زیانیكی ئه‌وتۆی نییه بۆمان، كاریگه‌ریی ئەرێنی ئه‌وتۆشی نییه پێم وایه ئه‌گه‌ر باشووری كوردستان بتوانێت پێوەندی ئابووریی به‌هێزی هه‌بێت و هه‌م ئێران و هه‌م توركیا ناچار بن دانوستانی لەگەڵ بكه‌ن، زۆر باشتره له پێوەندیی حیزبی.
ڕاوێژ: حیزبەکانی باشوور بەتایبەتی لە کاتی تەنگانەیان لە بەرانبەر یەکتریدا، یەکەم میکانیزمیان پەناهێنانە بەر داگیرکەرانە، پێتان وایە هۆکار دەگەڕێتەوە چی؟ لە هەمان کاتدا میکانزیمی باشتر لەمبارەوە چیە؟
سەدباری: دووبه‌ره‌كی میژووی له 1964وه تا ئێستا یه‌كیك له عامیله سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كاره خراپه بووه به داخه‌وه، ئێستاش كه ئێستایه دۆخی سیاسی باشوور دۆخیكی ته‌ندروست نییه، حیزبه‌كان موتمانه‌یان به یه‌ك نییه، هه‌مووی پێیوایه ئه‌وی دیكه له موئامه‌ره‌یه له دژی ئه‌وی دیكه، ئیتر پێویسته سیاسه‌تی هێنانی داگیركه‌ر له دژی ئه‌وی دیكه كۆتایی بێت. ئه‌و سهردهكه به‌سه‌ر چووه و چی دیكه‌ش پاساوهەڵگر نییه و دۆخی ئێستاش ئیزن به‌و بواره نادات و ئێستا به شێوەی ڕاشكاوانه ئه‌و جۆره له بەڕێوەبردن كه‌مڕه‌نگ بۆته‌وه.و پێ‌و یسته ئه‌وه‌ش بڵێم میكانیزمی دروست، یه‌كیه‌تی ناوماڵی كورده.
ڕاوێژ: وەکوو دوایین پرسیاری ئەم وتووێژە دەمەوێ پرسیارێک ئاراستەتان بکەم کە پێوەندیی بە دیرۆکەوە نەبێت و ڕوانینێک بێت بۆ داهاتوو. هەروەک ئاگادارین وەرزی ڕاسانی خۆرهەڵات دەستی پێکردەوە و خەباتێکی هەمەلایەنە لە بەهاری ئەمساڵەوە سەرەڕای کەموکۆڕی هاتە گۆڕەپانەوە. هەنووکە ئەرکی حیزبەکانی باشووری کوردستان لە پێوەندییەکانیاندا لەگەڵ ڕژیمی ئیسلامیی تاران چییە؟ هیچ گۆڕانکارییەک لە چۆنیەتی ئەرکە نەتەوەییەکانیاندا پێش هاتووە ؟ چ ئەرکێک ئەکەوێتە سەر شانیان ؟! تکایە شرۆڤەی بفەرموون.
سەدباری: ئێران وڵاتێکی خاوه‌ن نفوورزه له ناوچه‌كه كه دوژمنی قه‌سته‌سه‌ری ئێمەی كورده تا له ئاستی نیونه‌ته‌وه‌یی بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌و ڕژیمه نەدرێت ڕووخانی ئه‌سته‌مه، باشترین ڕیكاری ڕووخاندن و كه‌م كردنه‌وه و نه‌هێشتنی هێژموونی ئێرانی پشتیوانیی ده‌ره‌كییه له هێزه دیموكراتخوازه‌كانی ڕۆژهەڵات و ئێران. ڕاسان په‌یامی خۆی هه‌بووه، كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه و ڕای گشتی ڕۆژهەڵاتی گۆڕیوه ناره‌زایه‌تی بیلقوهوه بۆنارهزایهتی بیلفعل،. ڕاسان ده‌كریت بنه‌ما و سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ه‌وه‌ی دوای كۆتایی هاتنی كیشه‌ی سوریا و عیراق زووم بكه‌ویته سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
زیاتر له 12 ساله كۆماری ئیسلامی ڕیگه له هاتنی شەڕ ده‌گریت بۆ ناو مالی خۆی، به نیسبه‌ت پشتیوانی باشووره‌وه له خه‌باتی ڕۆژهەڵات پێم خۆشه یه‌ك شت بلیم: كه كاتی خۆی هات دلنیام له‌وه‌ی چۆن یارمه‌تی كۆبانی درا ئاواش یارمه‌تی ڕۆژهەڵات ده‌دریت، لەبیریشمان نەچێت له باشووری كوردستان سه‌رۆك بارزانی هه‌یه پیاویكی نه‌ته‌وه‌ییه و خۆشی به به‌رپرسیار ده‌زانێت له ئاست كیشه‌كانی كورد له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان، ڕه‌نگه به نیسبه‌ت ڕۆژهەڵات به‌و شێوە عه‌مه‌لی نه‌بێت له كاتی ئێستادا، بەڵام لەگەڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا پێویسته هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان پشتی بارزانی بگرن بۆ مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم چونكه دروست بوونی دەوڵەتێكی كوردی له باشوور یارمه‌تیده‌ریكی نیونه‌ته‌وه‌یی دەبێت بۆ مه‌شروعیه‌تی یاسایی كورد له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كیشه‌ی كورد زیاتر ده‌باته قولایی قانوونی ده‌ولیه‌وه. بۆیه ڕاسان كاتی خۆی ئه‌نجام درا ده‌ست خۆشیش له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م به‌ردیان سه‌ر به‌ردیك ناوه بۆ ئه‌و خه‌باته.