Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات ناڕازیەتی دەربڕین لە هەمبەر هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی بانە و کوشتنی...

ناڕازیەتی دەربڕین لە هەمبەر هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی بانە و کوشتنی کۆڵبەران لەبەردەم باڵوێزخانەی ڕژیمی ئێران لە دانمارک

0
931

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان و چالاکی سیاسیی کوردی دانیشتووی وڵاتی دانمارک، ڕۆژی سێ شەممە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر هێرشی چەکدارانەی بەربەرینی ڕژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی بانە و هەروەها کوشتنی کۆڵبەرانی کورد، چالاکییەکی بەربەرینی لەبەردەم باڵوێزخانەی ڕژیمی تاران لە دانمارک بەڕێوە برد.

شەهریار حوسێنی

وەک لە ڤیدیۆ و وێنەکاندا دیارە، شەهریار حوسێنی، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان و نیشتەجێی شاری بخوست ـی وڵاتی دانمارک، ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، وێنە و تراکتی کوشتنی کۆڵبەران و هەروەها برینداربووانی شاری بانەی، لە بەردەم شەوێنە جیاجیاکانی باوڵوێزخانەی ڕژیمی ئێران لە دانمارک بڵاو کردەوە.

شەهریار حوسێنی، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد، هۆکاری ئەنجامدانی ئەو چالاکییەی خۆی گەڕاندەوە بۆ هاوخەمی و هاوڕایی و پشتیوانی دەربڕینی لەگەڵ خەڵکی بانە و هەروەها ناڕەزایەتی دەربڕینی لە هەمبەر کوشتنی بێ بەزەییانەی کۆڵبەرەکان لەلایەن ڕژیمی تارانەوە.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردەی خەڵکی کرماشان، هەروەها گوتیشی: “بەداخەوە من بە تەنیا ئەم چالاکییەم بەڕێوە بردووە و کەسی تر هاوکاری و هاوڕایی نەکردووم”.

حوسێنی کە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، لە درێژەدا گوتی: “لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکە، یەکێک  لە فەرمانبەرەکانی باڵوێزخانەی کۆماری سێدارەی ئێران، بە توندی و چەند جارێک هەڕەشەی لێ کردم بەڵام من چالاکییەکەی خۆم درێژە پێدا تا ئەوەی کە لەلایەن پۆلیسی دانمارک و بە شێوەیەکی هێمنانە، ناچار بە کۆتایی پێهێنان بەو چالاکییە بووم، هەڵبەت من ئەوەی دەبوا کردبام، کردبووم”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفەڕانسە: ڕێپێوانێک بۆ پشتگیری لە بانە و کۆڵبەران بەڕێوە دەچێ
بابەتی دواترجاشنامە/ حەسەن یۆسفی فەر، بەرپرسی بەشی فەرهەنگی و کاروباری بەسیجی پەروەردەی شاری شنۆ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان