11 وڵاتی عەڕەبی لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵایان لەسەر ئێران تۆمار کرد

0
1352

11 وڵاتی عەڕەبی لە ڕێگای ناردنی نامەیەک بۆ نەتەوە یرکگرتووەکان، نیگارنیی خۆیان لە هەمبەر سیاسەتە سەرەڕۆییەکانی ئێران لە ناوچە دەربڕی.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ئەلعەڕەبیە، وڵاتانی عەڕەبی لەو نامەیەدا وێڕای دەربڕینی سکاڵای خۆیان لە هەمبەر دەست تێوەردانەکانی ئێران لە ناوچە، پشتیوانیی ئێران و ناردنی چەک لە لایەن ئێران بۆ گرووپە تیرۆریستتەکانی وەک حیزبوڵڵای لبنان و حوسییەکانی یەمەن ـیان بە تووندی مەحکووم کرد.

وڵاتانی عەڕەبیی شۆڕای هاوکاریی کەنداو، ئیمارات، میسر، ئوردون، مەراکش و یەمەن، لە نامەیەکدا کە بۆ “پیتێر تامسۆن”، سەرۆکی حەفتاویەکەمین خولی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیویانە و لە ناو سەرجەن ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەدا بڵاویان کردۆتەوە نووسیویانە: “ڕژیمی ئێران، پشتیوانی تیرۆریسم لە ناوچەکەیە و پشتیوانی لە حیزبوڵڵای لبنانەوە لو سووریە و لبنان بگرە تا حوسییەکانی یەمەن و بنکە تیرۆریستییەکان لە بەحرەین، عێراق، سعودیە و کوەیت …تاد، دەکات.

لەو نامەیەدا هەروەها باس لە کردنە ئامانجی کەشتیەکی ئیماراتی لەلایەن چەکدارە حوسییەکانی یەمەن لە بابولمەندەب کراوە و وێڕای مەحکووم کردنی نووسیویانە: “ئەو جۆرە کردەوانە، هاتووچووی کەشتییەکانی لە تەنگەی بابولمەندەب و دەورووبەری، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکانی کەشتیڕانی، خستۆتە بەر هەڕەشە”.

لەو نامەیەدا هەروەها باس لە یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە کە تێیدا باس لە هەناردەکردنی ئاڵۆزی و پشێوی لە ژێر ناوی “شۆڕش”ـدا بۆ وڵاتانی تر دەکات و چەندین نموونەی ئەو کردەوانەی ئێران لە وڵاتانی لبنان، سوریە، ئێراق و یەمەن و بەحرەین و سعوودیە خراوەتە ڕوو و ئەو دەست تێوەردانانەی ئێرانیان مەحکووم کردووە.

ئەو ١١ وڵاتە هەروەها باسیان لە دەست تێوەردانی ئێران لە یەمەن کردووە و گوتووشیانە هاتنە ناوەوەی وڵاتانی عەڕەبی بۆ شەڕی ناوخۆیی یەمەن، لەسەر داوای دەوڵەتی ئەو وڵاتە بووە و بە شێوەیەکی یاسایی ئەنجام دراوە بەڵام دەست تێوەردانی ئێران نایاساییە و تەنیا تێیدا دووبەرەکیی ئایینی پەرەی پێدەدرێت.

وڵاتانی عەڕەبی هەروەها ئاماژەیان بە ڕووداوی “مینا” لە مەکە کردووە و گوتوویانە ئێران هەوڵی داوە ڕووداوی “مینا” وەک ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی دووبەرەکی و ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە بەکاربێنێ.

لە بەشێک لەو نامەیەدا هەروەها هاتووە: “لە کاتی واژۆکرانی ڕێکەوتننامەی ناوکی لە نێوان ئێران و 5+١، هیچ شتێکی ئەوتۆ جیا لە کردەوە “دوژمنکارانە” لە ناوچەکە نەهاتۆتە ئاراوە و ئێران زیاتر لە جاران پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت