گەنجێکی بۆکانی بە چەقۆ کوژرا

0
861

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ڕۆژی کورد لە شاری بۆکان، گەنجێکی خەڵکی ئەو شارە شەوی ڕابردوو، لە کاتی ناوبژیوانی کردن لە نێوان هاوڕێیەکی و چەند کەسی تردا، بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و کوژراوە.

هەواڵنیری ناوەندی ڕۆژی کورد رایگەیاند: “ئیرەج سەدیقی”، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری بۆکان، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانیی شەوی چوارشەممە ٧ی پووشپەڕ، لە فەلەکەی فەرمانداریی ئەو شارە، لە کاتی ناوبژیوانی لە نێوان هاوڕێیەکی و چەند کەسی تر، کەوتۆتە بەر هێرش و کوژراوە”.

بەپێی ئەو هەواڵە، ئیرەج سەدیقی تا کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان، زیندوو بووە و دواتر بە هۆی کاریگەریی برینەکانی، گیانی لەدەست داوە”.

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا هیچ کەس لەو پیوەندییەدا دەستبەسەر نەکراوە.

لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی رابردوودا، لانیکەم ٤ هاووڵاتیی ئەو شارە بە هۆی شەڕ و ئاژاوە لە ناو شار، کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت