هیزەکانی سپا لە مازندەران ئامادە نین بچن بۆ سووریە و سکاڵاش لە سەر قاسم سلێمانی تۆمار کراوە

0
697
ڕێژەی زۆری کوژراوانی ئێران لە سووریە بۆتە هۆکاری مل نەدانی هێزەکانی ڕژیم و خۆ بواردنیان لە چوون بۆ شەڕی سووریە و هەروەها سکاڵاکان لە قاسم سلێمانی بەرەو زێدە بوونن.
ڕۆژی کورد: دوای کوژرانی زۆری هێزەکانی پارێزگای مازەندەران، سوپای پاسداران ناردنی هێزی بۆ سوریە و عێراق ڕاگرت.
لە ڕێ و ڕەسمی  ناشتنی یەکێک لە کوژراوانی سوپای پاسدارانی ئێرانی خەڵکی پارێزگای مازەندەران کە لە سوریە کە لە شەڕەکانی نزیک حەلەب کوژرا بوو، ئایوتڵا کازمی نوێنەری فەرماندەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سوریە ڕایگەیاند کە دوای کوژراوانی ئەم دواییە، ناردنی هێز لە مازەنداران بۆ سوریە و عێراق ڕاگیراوە.
هەروەها بە گوێرەی قسەکانی کازمی، ئەندامانی سپا کە مازندەران نامەیەکی سکاڵا و گلەییان لەسەر قاسم سلێمانی، تۆمار کردووە و کوژران و تیداچوونی ئەو ئەژمارە بەرچاوە لە هیزەکانی ئێرانیان بە بێ پلانی و فەرماندەیی هەڵەی ناوبراو وەسف کردووە.
بە گوێرەی ماڵپەری تەنسیم لە هەمان کات دا سەفەری، فەرماندەی هێزەکانی ۲۵ی کەربەلا باسی لە ناردنی ۱۰۰ ڕاوێژکاری شەڕ بۆ سوریە و عێراق کرد.
شایانی باسە بەشێکی زۆری شەڕەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەڕێوە دەبەن ئەو چەندەش بۆتە هۆی کوژرانی زۆری خەڵک و وێرانی ئەوڵاتانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.