Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بڕیارە سبەی لانیکەم ١٠ کەس لە سێدارە بدرێن

بڕیارە سبەی لانیکەم ١٠ کەس لە سێدارە بدرێن

0
1487

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی بەشی مافی مرۆڤی ڕٶژی کورد و پشتڕاست کردنەوەی چەند سەرچاوەیەکی چالاک لە بواری ماڤەکانی مرۆڤ، لە ڕۆژی چوارشەممە 3ی خەرمانانەوە لانیکەم 10 زیندانی لە بەندی 5ی پەشیمانخانەی زیندانی ناوەندی کەرەجەوە بردراونەتە ژوورە تاکەکەسییەکان و بۆ دوا جار چاوپێکەوتنییان لەگەڵ بنەماڵەکانیشیان کردووە و بڕیارە لە دار بدرێن.

بڕیار وایە سبەی شەممە 6ی خەرمانان، ئەو کەسانە بە تاوانی مادەهۆشبەرەکان، لە ناو خودی زیندانی ناوەندیی کەرەج، لە دار بدرێن.

بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیە بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی ڕاگیرانی سزای لە سێدارەدانی ٤ کەس لەو 10 کەسە، دۆخێکی نالەباری دەروونییان بۆ بنەماڵەی ئەو کەسانە پێکهێناوە، ئەوان دەڵێن 4 کەس لەدار نادرێن و سزایان ڕاگیراوە بەڵام ئاشکرای ناکەن ئەو 4 کەسە کێن و ڕوونیش نیە ڕاست دەکەن یان هەر شانۆیەکی بەردەوامی بەرپرسانی زیندان و ئیتلاعات لەگەڵ بنەماڵەی زیندانییەکانە.

ناوی بەشێک  لەو زیندانییانە کە دوایین چاوپێکەوتنییان لەگەڵ بنەماڵەکەیان ئەنجام داوە و بڕیارە سبەی لە دار بدرێن بریتییە لە “عەلی ئەسەدی، عەلیڕەزا مەدەدپوور، موحسێن ئیسلامی، بەهمەن ڕەزایی و ئارمان بەهرامی”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، بە بۆنەی سی وشەشەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو حیزبە
بابەتی دواترئێران: دەبێ تورکیە خۆی لەگەڵ سووریە هاوئاهەنگ بکات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان