وەرزشوانانی کورد لە خۆرهەڵات، ئەستێرەی بەردەوام درەوشاوەن

0
943

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، یانەی وشۆی مهاباد، لە ئاستی پارێزگای ئورمیەدا،لە دوو بەشی ساندا و تالۆدا، یەکەم هاتەوە.

٢١ وەرزشوانی مهابادی کە لە کێبەرکێکانی ئەو بوارە وەرزشیەدا لە ئاستی پارێزگای ئورمیەدا بەشدارییان کردبوو، توانیان لە سێ ڕیزی تەمەنیی منداڵان، مێرمنداڵان و لاواندا، 13 میداڵی زێڕ، چوار نوقرە و 3 بۆرۆنز، ببەنەوە.

براوەکانی ئەو کێبەرکێیە، لە کێبەرکێکانی پاڵەوانی لە ئێراندا کە بڕیارە مانگی ڕێبەندان لە ئیسفەهان بەڕێوە بچێ، بەشداری دەکەن.

لەلایەکی تریشەوە، سینا سەحرایی، بۆکسۆری مەریوانی، کە لە کێبەرکێکانی بۆکسی قارەمانیی لاوانی ئێران لە پارێزگای گوڵستان، میداڵی زێڕی بردەوە، لەسەر بانگهێشتی فدراسیۆن، بۆ ئوردوی یانەی نەتەوەیی مێرمنداڵانی ئێرن بانگهێشت کراوە.

سیان، وێڕای ٢١ کەسی تر لە ئاستی ئێراندا بۆ یانەی نەتەوەیی بۆکسی ئێران، بانگهێشت کراوە و بڕیارە بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ لە هۆڵی شەهید هیمەت، ڕاهێنانیان پێبکرێت.

هەروەها جەمیل ئەداک، ماراتۆن کاری خەڵکی سەوڵاوا، لە پێنجەمین خولی کێبەرکێی نیوەماراتۆنی ناونەتەوەیی کە لە هەولێر بەڕێوە چوو، لە نێو 4 هەزار بەشداربوو لە 35 وڵاتی جیهان، پلەی سێهەمی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

جەمیل ئەداک، تەمەن ٢٤ ساڵان و خەڵکی گوندی ژیوار و نیشتەجێی گوندی دزڵی ـی مەریوانە و تەنیا ماراتۆن کاری شارەزا و پسپۆڕی پارێزگای سنەیە.

ئەو وەرزشوانە گەنجە کوردە لە کێبەرکێ ناونەتەوەییەکانی هەولێر لە ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا بەشدار بووە و هەروەها لە کێبەرکێکانی لیگی باڵا لە تاران لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا بە شدار بووە و لە کێبەرکێکانی کێوپێویی قارەمانانی ئێران لە ساڵانی 93 و 94 و 95 دا بەشدار بووە.

لە هەمان کاتدا، پارێزگای کرماشان، لە ڕزی سێهەمی کێبەرکێکانی لیگی باڵای تیروکەوان ـی ئێراندا جێی گرت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت