ێیران: تاوانبار کردنی ٧ ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە بێ بەڵگە و بنەمایە

0
804

دوا بەدوای بڵاو کردنەوەی وێنە و نێوی هەکێرە ێیرانییەکان لەلایەن ئەمەریکا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی ڕایگەیاند تۆمەتی دەوڵەتی ئەمریکا بە دژی ئەو ۷ کەسە ێیرانێیە بە تاوانی هێرشی سایبێری بە بانکەکانی ئەمریکا بێبەڵگە و بێ بنەمایە.
حسێن جابری ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ێیران ڕۆژی شەممە ۷ی بانەمەڕ، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەیالەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بارودۆخێکدا نییە کە هاووڵاتیانی وڵاتانی تر بە تایبەت ێیران بێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی مسۆگەر، تاوانبار بکات.
شایانی باسە کە دەوڵەتی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە ۵ی رەشەمە بە بڵاو کردنەوەی وێنە و نێوی ۷هەکێری ئێرانی  بە تاوانی هاوکاری لە هێرشی سایبێری بە دژی چەند بانکی ئەمریکی و ئاوبەندێک لە نییۆیۆرک، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ئەوانە تاوانبارن.
ئەمریکا دەڵێ: ئەم هەکێرانەهاوکاری شیرکەتە کامپیوتێریە پەیوەندیدارەکان بە سپای پاستارانی کۆماری ئیسلامییان کردووە و لەوێڕا هێرشیان هێناوەتە سەر ئەمریکا.، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ێیران ڕۆژی شەممە وتی کۆماری یسلامی ئێران هیچ کات هەڵوێستی مەترسیدار لە دونیای سایبێریدا لە بەرنامەکانیدا نەبووە و پیشتیوانی لەم چەشنە هەڵوێستانە  ناکات،
هەروەها ئەنساری ئەمریکای تۆمەتبار کرد کە(بە هێرشی سایبێری دژی بنکەکانی یەکگرتنی ناوکی ێیران ملوێنها کەسی بێتاوانی ) ڕووبەڕووی مەترسی کردۆتەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەر لە بە ئەنجام گەیشتنی ڕێککەوتنی ناوکی، لە هاوینی ساڵی ۱۳۹٤ هەتاوی، بنکە و ناوەندە دەستکردو هەستەییەکانی ئێران لە ساڵەکانی دواتر بە شێوازێکی بەر بڵاو کەوتۆتە بەر هێرشی  ئامێرێکی زۆر گرژو و پێشکەوتوو بە نێوی (ێیستاکێس نێت)
ئەو نەد ئامێرە ێینتێرنێتێیە بەتایبەت کاناڵە کۆمپیوتێرەکانی دەستکردە ناوکێکانی ئێراانی کردە ئامانجی هێرشی خۆی و بە شێوازێکی بەر بڵاو گیرۆدەی کرد. دوای ئەم هێرشە، هەندێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سەرەڕای دژواری و تێکنۆلۆژی بەکار هێندراو لە ێیستاکێس نێت و هەروەها ئامانجەکەی وێدەچێ لە لایان وڵاتانێکی وەکوو ئەمریکا و ئیسراییل ساز کراوە و سەرپەرەشتی بکرێتبەڵام ئەو دوو وەڵاتە هیچ کات ، بەرپرسیاری ئەم بەد ئامێرەیان لە ئەستۆ نەگرت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.