ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، شانۆنامەی “کۆمسای” لە نووسینی ڕەئووف مەحموودپوور، وەک یەکەم شانۆنامە بە شێوەزاری هەورامی، چاپ و بڵاو بۆوە.
ئەو شانۆنامە کوردییە لەلایەن وەشانخانەی “زرێبار”ـەوە چاپ کراوە.
“کۆمسای” گێڕانەوەیەکە لەسەر لەمێژینە بوونی ڕێورەسمی “کۆمسای” و بە شێوەی دراماتیک و بە شێوەی شانۆنامە، نووسراوە.
ڕەئووف مەحموودپوور، تا ئێستا ١٤ پەرتووکی چاپ و بڵاو کردۆتەوە کە زۆربەیان لەسەر ئەدەب و کەلتووری ناوچەی هەورامانن.