یەکەمین کۆنسێرتی موسیقیی کەم ئەندامان لە مەریوان بەڕێوەچوو

0
891

ڕۆژی کورد: مەریوان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەتایبەتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە ڕادەیەک لە ڕووی کەلتووری و فەرهەنگییەوە پێشکەوتی بەخۆیەوە بینیوە کە دەکرێ ئێستا وەک پێتەختی ڕۆشنبیری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات سەیری بکرێت.

چالاکییە ژینگەپارێزییە بەربەرینەکانی ئەو شارە، ڕێپیوان و هەڵوێستە ناڕەزایەتییە بە کۆمەڵەکان، دووچەرخەهاژووتنی ژنان و کچان، کردنەوەی خولی بەردەوامی زمانی کوردی، بەڕێوەچونی سمینارگەلی بەردەوامی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسی و دەروونناسانە، چالاکییەکانی ژنان و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزانەی ڤەژین و دەیان نموونەی تر، سەلمێنەری ئەو ڕاستییە ئاشاهەڵنەگرەن کە بەرهەمیان، زەخت و زۆری و ئاستەنگی بنکە ئاسایشییەکانی ڕژیم بۆ ئەو شارەیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، یەکەمین کۆنسێرتی موسیقیی کەم ئەندامان بە هاوکاریی بنکەی فێرکاریی موسیقای هێرا لە شاری مەریوان بەڕێوەچوو.

ئەم کۆنسێرتە بە سەرەپەرەستیی هیوا شامحەمەدی و کاوە داوەری بەڕێوەچووە و یەکەم جارە کە کۆنسێرتێکی بەم شێوەیە لە لایەن کەم ئەندامانەوە بە بێ دەستێوەردانی ناوەندە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت.

سەرجەم ئاواز و گۆرانییەکانی ئەو کۆنسێرتە، کوردی بوون و بەشدارییەکەش بە جلی کوردی بوو.

یەکێک لە ئاهەنگەکان کە پێشکەش کرا “ئەسمەر یارم جوانە” بوو کە ئاماژە دەدا بەوەی کە “من مناڵی کوردم فارسی نیەزانم، بە زمانی کوردی دەردت لە گیانم”، ئاوازێک کە پێشکەش کرانی لەلایەن شەهرام نازری، لە کرماشان، هەڵوێستی توندی فارسەکان و بنکە ئەمنیەتییەکانی لێکەوتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت