یەکێک لە بەڕێوەبەرانی شۆڕشی جوتیاری لە ناوچەی شامات کۆچی دوایی کرد

0
763

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی ڕەشەممە، حەمەدەمین شەشە(احمدپور)، یەکێک لە بەرێوبەرانی شۆڕشی جوتیاری و کۆنە ئەندامی حیزبی دێموکرات و زیندانی سیاسی ئەو حیزبە لە سەردەمی پەهلەوی لە تاران و لە ناوچەی شامات، کۆچی دۆایی کرد.

شایانی باسە کە خەڵکی ناوچەکە و شاری مهاباد، بە ڕێژەیەکی زۆر بەشداری ڕێ و ڕەسمی بە خاک ئەسپاردنی ئەو شۆڕشگێڕەیان کرد.
حەمەدەمین ئەحمەدپوور(ناسراو بە حەمەدەمین شەشە) ساڵی ‌۱۳۰۸ی هەتاوی لە گوندی سندووسی سەر بە شاری نەغەدە لە بنەماڵەیەکی فەقیر و قەرە (بێ زەوی) لە دایک دەبێت. پاشان لە تەمەنی ۱۵ ساڵیدا وێڕای بنەمالەکەی دەچنە گوندی حاجی حەسەنی ناوچەی شاماتی سەر بە شاری مهاباد. چون بۆ حاجی حەسەن هاوکات دەبێ لەگەڵ هاتنە سەرکاری حیزبی دێموکرات و پاشان دامەزرانی کۆماری کوردستان.
ئەو کات بە هۆی تەمەنی کەم و هەژاری و نەخۆێندەواری و دەسەلاتی ئاغاوەتەکان ناتوانێ کە هیچ ڕۆلێکی لە کۆماری کوردستاندا هەبێت.
بەڵام پاش کۆمار بە هەست کردن بەوەی کە ئاسەواری دەرونی کۆمار هێشتا لەناو خەڵکدا بەهێز و کاریگەر دەبێت، بە هاندانی سولتان ئاغای شێخ ئاغایی کە خۆی لە ئەفسەرانی کۆمار دەبێت، دەست دەکات بە چالاکی حیزبی و بە هۆی ئەوەی کە ئەوکات حیزب دەکەوێتە ژێر سێبەری حیزبی تودە، کاک حەمەدەمین وەک ئه‌ندامێکی چالاکی حیزبی تودە (شاخەی کوردستانی) لێدێت.
سالانی ۱۳۲۸ دەست دەکات بە هاوکاری دەگەل غەنی بلوریان و ڕەحیم سولتانیان سورەی خوسرەوی .
وێڕای ئەوەی کە دەست دەکەن بە تەبلیغی بەرنامەکانی حیزبی تودە، پاشان ئەو هەوڵانە بە پشتیوانی وەزیری کشتوکاڵی دوکتور موسەدیق زیاتر دەبێت و دەتۆانن بە پشتیوانی بەشێک لە ئاغاوەتەکانی شامات وەکو مارف ئاغا شێخ ئاقایی و سولتان ئاغا، بە کردەیی دەسەڵات لە دەستی ئاغاکان دەرهێنن و ئاغاوەتەکان رەوانەی شارەکان بکەن.
بەلام سالی ۱۳۳۲ ئاغاوات و ژاندارم هێرش دەکەنە سەر جوتیاران و ماڵی مامی کاک حەمەدەمین لە بۆکان بە ناوی برایم لێتان تاڵان دەکەن و منداڵیان لێ دەهاوێنە ناو سێلاو  کە دووان لە منداڵەکانیان دەخنکێن.
لە پاشان هەمان کار لە شامات بەسەر حمەدەمین شەشە دێت و لە گوندەکانی شامات  وەدەردەندرێت و دەچنە لێرەوارەکانی لای گۆمی ورمێ و لەناو قامیشەڵانەکانی داشخانە دەگیرسێتەوە و پاش ماوەیەک دەچێت بۆ گوندی گردە گڕوێ.
کاک حەمەدەمین لە دەورانی شۆرشی ۴٦-۴۷ی هەتاویدا یەکێک لە ئەندامانی نەهێنی حیزبی دێموکرات بووە و بە دەیان جار بۆ مەئمورییەت و کاری تەشکیلاتی سەردانی کوردستانی باشوری کردووە.
هەر بەو هۆیەوە ساڵانێکیش لە تەمەنی لە زیندانی شای گۆر بە گۆڕدا لە تاران بوو.
لە پاش شۆرشی گەلانی ئێران و سەرهەڵدانەوەی حیزب لە ساڵی ٥٨ -١٣٥٧ی هەتاویدا ، کاک حەمەدەمین یەکێک لە بەرپرسانی حیزب لە کومیتە شارستانی مهاباد و ناوچەی شاروێران بو.
لە سەردەمی چەندین ساڵەی دانیشتنی کاک حمەدەمین، ماڵی ناوبراو جێگای چارەسەر کردن و کەیخودایەتی زۆربەی کیشە کۆمەڵایەتێکان بووە ڕێز و حورمەتی ئەو تێکوشەرە لە لایەن هەموو چین و تۆژەکانی خەڵکدا، ڕەچاو دەکرا.
لە ژۆتاییدا  ڕۆژی سێ شەممە بەرانبەر بە ۴ ڕەشەمەی سالی ۱۳۹۴ی هەتاوی بە هۆی تەمەنی زۆر و کێشەگەلی تایبەت بە پیری، کۆچی دوایی کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.