یەکیەتی وڵاتە تورک زمانەکان لە بڵاوکراوەی کۆتایی کۆبوونەوەکەی دا پشتیوانی خۆی لە زنجیرە چالاکی “سەرچاوەی ئاشتی” تورکیە ڕاگەیاند

0
810

ڕۆژی کورد :
حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجۆمەنی سەرۆکانی وڵاتە تورک زمانەکان لە باکۆ پێتەختی وڵاتی ئازەربایجان کۆتایی پێهات و لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەیان بە تێکڕا و بە فەرمیی پشتیوانی خۆیان لە زنجیرە چالاکییەکانی تورکیە ناسراو بە “سەرچاوەی ئاشتی” دژی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

ئەنجۆمەنی هاوکاری وڵاتە تورک زمانەکان بە بەشداری وڵاتانی تورکیە، قەزاقستان، قرقیزستان، ئۆزبەکستان، مەجارستان، تورکمەنستان، قۆبرەسی باکوور و ئازەربایجان لە ڕێکەوتی ٣ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی بە مەبەستی هاوکاری نێوان وڵاتە تورک زمانەکان و پەرەئەستاندنی فەرهەنگ و کولتوور و زمانی توركی و هاوکات هاوکاری سیاسی و ناوچەیی لە نێوان وڵاتانی ئەندام دامەزراوە. حەوتەمین دانیشتن و کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەم وڵاتانە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی ئۆکتۆبر لە باکۆ پێتەختی وڵاتی ئازەربایجان بە بەشداری ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە و مەولوود چاوش ئۆغڵوو، وەزیری دەروەی ئەو وڵاتە و بە بەشداری سەرۆک کۆماری وڵاتانی ئازەبایجان، ئۆزبەکستان، قرقیزستان، قەزاقستان و مەجارستان بەڕێوە چوو بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی دانیشتنەکەیاندا هەموو وڵاتانی ئەندام هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە باکووری وڵاتی سووریەیان لە ژێر ناوی زنجیرە چالاکی سەرچاوەی ئاشتی پەسەند کرد و پشتیوانی خۆیان لە وڵاتی هاوڕەگەز و هاوزمانی خۆیان دەربڕی.
لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەم ڕێکخراوەدا مەبەستی سەرەکی لە دامەزرانی ئەم ئەنجۆمەنە، پەرەپێدانی هاوکارییە گشت لایەنییەکان لە نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوە ناوبراوە و هەر بۆیەش بە هەموو چەشنە پشتیوانی لە پڕۆگرامەکانی خۆیان دەکەن و پشتیوانی خۆیان بە مەبەستی بردنە پێشەوەی دۆستایەتییەکەیان دەردەبڕن تەنانەت ئەگەر دژی یاسا مرۆڤایەتییەکانیش بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.