“یەپەگە :”هەموو شەڕێک بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین

0
547

ئاژانسەکانی هەواڵ
رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٤ (٩ی ژانویە ٢٠١٦) فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل –یەپەگە لە لێدوانێک بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند کە ”هێزەكانی سووریای دێموکرات پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکادا هەیە، چونکە ئەو هێزانە تاکە هێزن لەسەر زەوی شەڕی داعش دەکەن و رۆژ لەدوای رۆژ ئەو پەیوەندییانە بەهێزتر دەبن”.

سیپان حەمۆ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە
سیپان حەمۆ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە

سیپان حەمۆ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، هەموو جۆرە پەیوەندییەکی یەپەگەی لەگەڵ ئێران و حکومەتی سووریا رەتدەكاتەوە و رایدەگەیێنێ ”هیچ جۆرە پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئێران و حکومەتی سووریادا نییە، ئەوەی لەو بارەوەش دەگوترێت پروپاگەندەیە، ئێمە راستگۆترین هێزین داوای کۆتاییهێنان بە زوڵم و زۆرداری دەکەین و هەڵوێستمان لەوبارەوە نەگۆڕە”.

بەگوتەی سیپان حەمۆ فەرماندەی گشتیی یەپەگە، سعودیە تەنها پشتیوانی یەک لایەن و یەکڕەنگ دەکات لە سووریا، ئەوان دەخوازن پەیوەندییان لەگەڵ سعودیە هەبێت.

حەمۆ دەڵێت هێزەکانیان باوەڕی تەواویان بە یەکپارچەیی خاکی سووریا هەیە و ئەوان هیچ پرۆژەیەکیان بۆ جیابوونەوە نییە.
لەهەمان پەیوەندیشدا سیپان حەمۆ باسی ئەوەی کرد کە”ئەوانەی تۆمەتی هەوڵدان بۆ جیابوونەوە دەدەنە پاڵمان، مەبەستیان ئەوەیە دووبەرەکی لەنێوان گەلانی سووریا دروست بکەن، ئێمە هیچ پڕۆژەیەکمان بۆ جیابوونەوە نییە و هەموو شەڕێک بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت