ڕۆژنامەی گاردیانى بەریتانیا بڵاویکردەوە، بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٤، لە ساڵی ٢٠١٥ دا ژمارەی ئەو پەنابهرانەی ڕوویان لە وڵاتانی ئورووپا کردووە بۆ دوو هێندە زیادی کردووە.
بەپێی سهرچاوهی ههواڵنێری یەکێتی ئورووپا لە ساڵی ٢٠١٥ دا زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٦٠ هەزار پەنابهر ڕوویان لە وڵاتانی ئورووپا کردووە، هاووڵاتییانی سوری بە نزیکەیی سێ یەکی ئەو ژمارە پەنابەرەیان پێکهێناوە کە ٣٦٢ هەزار و ٧٧٥ هاووڵاتییە.
بەپێی ئاژانسی ئاماری یەکێتی ئوورووپا لە دوای سووریه، ئەفغانستان لە ڕیزی دووهەمدا دێت و عێراقیش بە ڕیزی سێهەم دێت.
دیمیتریس ئەڤرامۆپۆلۆس، کۆمسیاری پەنابەران لە یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە ”سەرجەم ئەو دەستکەوتانەی کە لەماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوودا بەدەستمان هێناوە لە مەترسیدان و دەبێت هەرچییەکمان لەدەست دێت ئەنجامی بدەین بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانە”.
ڕۆژنامەی گاردیان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا نزیکەی ٦٠٠ هەزار پەنابهر ڕوویان لە وڵاتانی ئوورووپا کردووە، کە زۆرینەی هاووڵاتییەکان سوری بوون و عێراقیش لە ڕیزی سێهەمدا هاتووە.