یانەی کاراتەی کرماشان بوو بە جێگرقارەمانی ئێران

0
885

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان، یانەی کاراتەی پارێزگای کرماشان بوو بە جێگرقارەمانی کێبەرکێکانی کاراتەی ئێران لە شێوازی کیوکوشین ماتسۆشیما.

ئەو یارییانە لە شاری سەحنە و بە بەشداریی ١١ یانە لە ١١ پارێزگای ئێران، بەڕێوە چوون.

ئەو کێبەرکێیانە لە تەواوی ڕیزەکانی تەمەنی لە ئاستی ئێراندا بەڕێوە چوو و یانەی پارێزگایکرماشان توانی ٢٧ میدالیای زێڕ و ٣٠ زیو و ٤٠ بڕۆنز ببارەوە.

یانەی پارێزگای ئەلبورزـیش بە بردنەوەی 32 میداڵی زێڕ، 14 زیو و 12 بڕۆنز، وەک قارەمانی ئێران هەڵبژێردراوە

هەروەها یانەی کاراتەی پیرانشاریش لەو کێبەرکێیانەدا ٨ میداڵیان بردەوە بە شێوەی خوارەوە:

  • مەهدی پایەدار، زێڕ
  • دیار ئابروون، زێڕ
  • هادی سوڵتانی، زێڕ
  • ئاکام چەمانی، زێڕ
  • حیسامەدین پەروین، زیو
  • ڕزگار قوربانی، بڕۆنز
  • یاسین خزرنەژاد، بڕۆنز
  • محەمەد جەواد زهینی، بڕۆنز

هەروەها یانەی جوانڕۆش لەو کێبەرکێیانەدا ٣ میداڵیای زێڕ، ٣ زیو و ٣ بڕۆنزیان بردەوە.

سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات لە ئاستی ئێران و جیهاندا بەردەوام و  هەروەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ئیره‌ج ئاهه‌نگه‌ری کاراته‌کاری بۆکانی له بواری کیۆکۆشین ماتسوشیما له کێشی ژێر ٩٠ کیلۆگرەم دا پلەی یەکەمی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

ئەو کێبەرکێیانە لە سەر ئاستی ئێران و لە شاری کرمانشان به‌رێوه‌چووو تێیدا 320 کاراتەکار لە ئاستی ئێراندا بەشدار بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت