یانەی کاراتەی پیرانشار بوو بە جێگرقارەمانی کێبەرکێکانی کاراتەی ئێران

0
713

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، لە کێبەرکێکانی کیوکیوشین کاراتەی ئیچی گێکی ـی قارەمانیی ئێران، جامی کونوانسیۆنی تاڵاوەکانی ڕامسەر کە ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ڕامسەر بەڕێوە چووە، یانەی کاراتەی پیرانشار وەک نوێنەری پارێزگای ئورمیە، توانی پلەی دووهەم بۆخۆی مسۆگەر بکات.

بەو شێوەیە، یانەی کاراتەی پیرانشار، دەبێ بە جێگرقارەمانی کاراتەی ئێران.

وەرزشوانانی پیرانشاری لەو کێبەرکێیەدا توانیان ٥ میداڵی زێڕ و ١ میداڵی بورۆنز ببەنەوە.

وەرزشوانانی پیرانشاری لەو کێبەرکێیانەدا بریتی بوون لە:

١- ئاروین ئارین فەر، براوەی میداڵی زێڕ

٢- محەمەدڕەئوف کیان نیا، بوارەوەی میداڵی زێڕ

٣- موبین دانش مایە، براوەی میداڵی زێڕ

٤- ئارمین ڕەسووڵی، براوەی میداڵی زێڕ

٥- هەژار عەلیزادە ئەقدەم، براوەی میداڵی زێڕ

٦- ئارمان مەحموودی، براوەی میداڵی بوڕۆنز.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت