یانەی هەڵگرتنی قورسایی مهاباد لە کێبەرکێکانی پارێزگای ئورمیە پلەی یەکەمیان وەدەست هێنا

0
1210

ڕۆژی کورد: لە دووهەمین خولی کێبەرکێکانی لیگی “هەڵگرتنی قورسایی”ـی پارێزگای ئورمیە کە ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە بەشداریی ٥ یانە لە شارەکانی ئورمیە، مهاباد، میاندواو، خۆی و پیرانشار لە شاری خۆی بەڕێوە چوو، یانەی مهاباد، پلەی یەکەمی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی هاژە، لەو کێبەرکێیانەدا، یانەی هەڵگرتنی قورسایی مهاباد، توانی ٤ میداڵی زێڕ، ٣ زیو و ١ برۆنزیان بردەوە و  لە کۆی گشتیدا ٦٣٣ خاڵیان وەدەست هێنا.

ئەحمەد ئەمحمەدنەژاد، وەرزشوانی یانەی ئێران و ئەندامی یانەی هەڵگرتنی قورسایی مهاباد لە دەستەی ٧٧ کیلۆگرەمدا، لە جووڵەی یەک زەربدا توانی بە بەرزکردنەوەی کێشی ١٤١ کیلۆگرەمیی ٤ کیلۆ و لە جووڵەی دوو زەربدا بە هەڵگرتنی کێشی ١٧٢ کیلۆگرەمیی ٣ کیلۆگرەم و بە گشتی ٧ کیلۆگرەم ڕیکۆردی ئێران ئاڵوگۆڕ بکات.

ئەنجامەکانی وەرزشوانانی مهاباد لە بەشی تاکەکەسی لەو کێبەرکێیەدا:

١- سوهراب ڕاه نشین، پلەی یەکەم

٢- ئیبراهیم بێهرەوان، پلەییەکەم

٣- ئەحمەد ئەحمەد نەژاد، پلەی یەکەم

٤- عەلیڕەزا خوبڕان، پلەی یەکەم

٥- فەرهەنگ نشین، پلەی دووهەم

٦- خۆشناو ئیبراهیمیان، پلەی دووهەم

٧- دانا نیک نام، پلەی دووهەم

٨- ئیسماعیل ئاخریان، پلەی سێهەم

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت