یاریزانێکی کورد وەکوو باشترین یاریزانی کێبڕکییەکانی پاڵەوانیەتی ئاسیا هەڵبژێردرا

0
787

لە هەژدەهەمین یاری والیبالی ئاسیا، یاریزانێکی کورد وەکوو باشترین هێرشبەری “قطرپاسور”ی ئەو کێبرکێیانە دەست نیشان کرا.
یاریزانێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی فەرهاد پیرۆت‌پوور، لە دوای کۆتایی هاتنی کێبڕکێی پاڵەوانیەتی یانەی والیبال لە تاران، لەلایەن کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەو کێبڕکێیانە وەکوو باشترین یاریزانی کێبڕکییەکانی پاڵەوانیەتی ئاسیا هەڵبژێردرا.

فەرهاد پیروت پوور لە یەکەم یاری کە لە نێوان یانەی ئێران و یانەی وڵاتی تایلەند لە هەژدەهەمین دەورەی کێبرکێی ئاسیا لە شاری تاران بەڕێوەچوو، توانی زۆرترین پوان لەو یاری بۆ خۆی تەرخان بکات.

ئەو یاریزانە کوردە لە یانەی میللی ئێران توانی ١٤ ئیمتیاز بە دەست بێنێت و وەکوو باشترین یاریزانی یانەی ئێران و ئەو کێبرکێیانە دەست نیشان بکرێت.

فەرهاد پیرۆت‌پوور لە دایک بووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە شاری مەهابادە و لە ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی دەستی بە یاری بالە کردووە.

یەکێک لە ئەستێرەکانی لیگی ٩٠ و٩١ بووە و ئێستا لە یانەی بالەی شارەداری ورمێ یاری دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.