ڕۆژی کورد: سینا سەمەدی، یاریزانی تۆپی پێی کورد، بۆ یانەی نەتەوەیی فوتساڵی هیوای ئێران، بانگهێشت کراوە.
ئەو یاریزانە کوردە، بڕیارە ڕۆژی هەینی یاری تۆپی پێ لە نێوان یانەی هیوای ئێران و یانەی نەتەوەیی تەمەن ژێر ٢٠ ساڵی ڕووسیە بەڕێوە دەچێ، بەشدارە.
سینا سەمەدی لەسەر بانگهێشتی کادری تەکنیکیی فیدراسیۆنی، لە یانەی نەتەوەیی فوتساڵی هیوای ئێران، بەشدار بووە و لە ئێستادا خەریکی ڕاهێنانە.
یاری نێوان یانەی نەتەوەیی تەمەن ژێر ٢٠ ساڵی ڕووسیە و یانەی نەتەوەیی هیوای ئێران، ڕۆژی هەینی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە تاران بەڕێوە دەچێ.