گەپجاڕە خۆشەویستەکەی حەلەب لە بۆمباردوومانی ئەو شارەدا کوژرا

0
876

ڕۆژی کورد: میدیا و هەواڵدەرییەکانی جیهان باس لە کوژرانی “ئەنەس ئەلباشا”، چالاکی مەدەنیی سوو‌ری کە وەک”گەپجاڕ”ـە خۆشەویستە تەمەن ٢٤ ساڵانەکەی ڕۆژهەڵاتی حەلەب ناسرابوو، دەکەن کە لە بۆمبارانێکی هەواییدا کوژراوە.

ئەو گەنجە کە بەرپرسی ناوەندی “دۆخێک بۆ هیوا” بوو، لە ماوەی شەڕدا بە پۆشینی جلی “گەپجاڕەکان” هەوڵی دەدا منداڵانی زیان دیتووی شەڕ لە حەلەب، دڵخۆش بکا و بزەیان بخاتە سەر لێوان و لە دڵەڕاوکێی شەڕیان دوور بخاتەوە.

ئەنەس لەباشا، لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ناوەندێکی ڕاوێژکاری و ماڵی بۆ 365 منداڵ لە 12 قوتابخانە و 4 ناوەندی پشتیوانیی دەروونی-کۆمەڵایەتی، کردبۆوە و یارمەتیی دەروونی و ماڵی پێشکەش بەو منداڵانە دەکرد.

هەرچەند بنەماڵەکەی ئەنەس، دوای دەستبەسەرداگیرانی یەکجارەکیی ڕۆژهەڵاتی حەلەب، هاوینی ڕابردوو ئەو ناوچەیان بەجێهێشت بەڵام ئەنەس بڕیاری دا هەر لە حەلەب بمێنێتەوە.

ئەنەس ماوەی ٢ مانگ بوو زەماوەندی کردبوو، بەڵام ڕۆژێ سێ شەممە ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە بۆمباردوومانی حەلەب دا کوژرا.

15272131_1271824889554997_2311168029713578876_o

15289302_1271824872888332_7737507443081731512_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت