گەنجێکی تری کوردی سەر بە بەرەی نوسرە لە سوریە کوژرا

0
1004

ڕۆژی کورد: گەنجێکی تری کوردستانی خۆرهەڵات کە لە ناو ڕیزەکانی ڕێکخراوی تووندئاژۆی ئیسلامیی  بەرەی نووسرە لە سووریە بوو، کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵان بە ناوی ئیبراهیم یوسارە، کوڕی کەریم و خەڵکی گوندی ئاغاسوور سەر بە باژێڕی مهاباد لە شەڕوپێکدادانی حەلەب لە سووریە کوژراوە.

بەپێی ئەو انیارییانەی بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتوون، ئەو گەنجە هاوڕێ لەگەڵ برایەکی بە ناوی عیزەت، ماوەی چەند مانگ لەوەی پێش پەیوەست بە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئیسلامییە لە سووریە بوون.

هەروەه ادەگوترێ عیزەت، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیمی ئێران بووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت