گوشاری ڕژیم بۆ سەر چالاکانی کورد و خەڵکانی مەدەنی لە کوردستان بەردەوامە

0
579

ڕۆژی کورد: ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە لە وڵامی گازندە و سکاڵای بنکە جیهانی و ناونەتەوەیی و وڵاتانی تر لەمەڕ مەحکووم کردنی لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ لە ئێران، ئەوانی بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران تاوانبار کرد، لە ناوخۆش سەرجەم ئەو کەسانەی کە بە جۆرێک ناڕەزایەتی لە هەمبەر ئەو لەسێدارەدانانە دەرببڕن، دەستبەسەر دەکا و لێپرسینەوەی تووندیان لەگەڵدەکات.

هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ڕۆژی شەممە 16ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم، بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی حەسەن ئەمینی بە لە سێدارەدانی 22 لاوی کوردی سوننە مەزهەب لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، ناوبراوی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

لە لایەکی ترەوە زانیارییەکان باس لە دەستبەسەرکرانی محەممەد خزرنەژاد مەلاو پێش نوێژی گوندی ناچیت ـی سەر بە باژێڕی بۆکان دەکەن کە دوای نوێژی هەینیی ١٥ی گەلاوێژ و بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسێدارەدرانی ٢١ گەنجی کورد بە تاوانی سوننە بوون و محاربە لەگەڵ ڕژیم، لە

مەلا محەممەد خزرنەژاد
مەلا محەممەد خزرنەژاد

لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کراوە.

پێشتریش مامۆستایەکی ئایینی لە باژێڕی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمە دەستبەسەر کرابوو کە هەرچەند بڕیار بوو بە پێی دانانی بارمتە ئازاد بکرێ بەڵام تا ئێستاش هەر دەستبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە و نەدراوە بە دادگا.

مەلا ڕەزا دادوەران کە بەرپرسی بنکەی سەلاحەددین لە باژێڕی پیرانشارە و بە گوێرەی لێدوانی کەسێکی نزیک و ئاگادار لەمبارەوە، مەلایەکی ئاساییە و هیچ نزیکیەکی لە بیری ئیسلامی سەلەفی-جیهادی نیە بەڵام بەو تاوانە دەست بەسەر کراوە.

هەر لە باژێڕی پیرانشار و هاوکات لەگەڵ دەستبەسەربوونی مەلا ڕەزا دادوەران، هاونیشتمانییەکی تر بە ناوی ئەحمەد قادری لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دستبەسەر بووە و تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوون و نادیارە.

ئەحمەد قادری برای محەممەد قادری یە کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات ىووە و دواتر لە وڵاتی تورکیا تیرۆر کرا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.